fbpx
Shadow Shadow

لەدواى کۆتایهاتنى چلەى ئیمام حوسێن ساعدى دەبێتەوە بە سیمبولى خۆپیشاندەران؟

19:41 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، شارەکانی عێراق کۆمەڵێک خۆپیشاندانی گەورەیان بەخۆوە بینی کە لەپایتەختی عێراقەوە دەستی پێکرد و هەشت پارێزگای باشور و شارە زۆرینە شیعەنشینەکانی، گرتەوە.

.

بەوتەی خۆپیشاندەران ئامانج لە خۆپیشاندانەکە باشکردنی ژیان و خزمەتکردنی زیاتر و خزمەتگوزاری و هەلی کار و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بوو.

.

حکومەتی عێراق و چەندین یەکەی سەربازی سەر بەگروپە سەربازییە چەکداریە توندڕەوەکانی عێراق، زۆر بە توندی دژی خۆپیشاندەران وەستانەوە و زیاتر لە 110 خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە شەش هەزاریش برینداربوون.

.

لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە، خۆپیشاندەران وێنەی فەرماندەیەکی سەربازییان بەرزدەکردەوە کە عەبدولوەهاب ساعدی، جێگری فەرماندەی گشتی دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بوو، کە بەهۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی کرابووە سیمبوڵى خۆپیشاندانەکان و بەهۆکاری سەرەکی خۆپیشاندانەکان ناو دەبرا.

.

عەبدولوەهاب ساعدی کێیە؟

.

عەبدولوەهاب ساعدی لە شاری سەدری سەر بە پارێزگای بەغداد لە ساڵی 1963 لەدایکبووە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بەشی فیزیا لە زانکۆی موسڵ و دواتریش چووەتە بەشی کۆلێژی سەربازی لەبەغدا.

.

عەبدولوەهاب ساعدی لەساڵی 1984 توانیوویەتی پلەی مولازم بەدەست بهێنێت و لەساڵی 1996 پلەی رائیدی بەدەستهێناوە و دواتر چووەتە کۆلیژی فەرماندەیی عێراق و پلەی عەقیدی بەدەست هێناوە.

.

پاشان ساعدی چووەتە بواری ئەکادیمی سەربازی  و بڕوانامەی ماستەری لە زانستی سەربازی بەدەست هێناوە و لەساڵی 2000 بووە بە مامۆستا لە کۆلیژی سەربازی.

.

ساعدی لەکاتى سەرکردایەتیکردنی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی داعش لە ناوەڕاستی 2014  و لەکاتی داگیرکردنی موسڵ و ئەنبار، بووە ناوێکى دیارى ناو میدیاى عێراقى.

.

 

بەتایبەتتر ساعدی لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەنبار دەرکەوت و بووە ناوێکی دیار و پاڵەوانی ئازادکردنی ئەنبار و پاڵەوانی سەرشاشەی میدیا عێراقییەکان.

لەدواى کۆتایهاتنى چلەى ئیمام حوسێن ساعدى دەبێتەوە بە سیمبولى خۆپیشاندەران؟

.

ئەو کاتەشى کرایە سەرۆکی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی پارێزگای سەڵاحەدین توانی سەرکەوتوو بێت لە فەرماندەیی ئەو هێزانەی کە ئەو پارێزگایە و پاڵاوگەی بێجی کەرکوک کە گەوەرترین پاڵاوگەی نەوتی عێراق بوو ئازاد کرد و لەژێر دەستی چەکدارانی داعش دەریهێنا.

.

هەروەها ساعدی دوای ئەو سەرکەوتنانەی، بەرپرسیاریەتی ئازادکردنی میحوەری ڕۆژهەڵاتی موسڵیشی پێ سپێردرا و توانی لەوەشدا بەهاوکاری یەکە تایبەتەکانی دژە تیرۆر و هێزەکانی دیکە شارەکە لە مانگی تەموزی 2017 لەدەست داعش ئازاد بکەن و بەو شێوەیەش تەواوی خاکی عێراقی لە چەکدارانی داعش پاککردەوە.

.

بوون بە ئەستێرەی ساعدی لە تەواوی عێراق ئەو کاتە بوو کە لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی موسڵدا چەندین گرتە ڤیدیۆ بڵاوبووەوە کە هاووڵاتیانی ئازادکراوی ژێردەستی داعش بەرەو پیری ساعدی دەچوون و باوەشیان پێدا دەکرد و هەروەها یەکێک لەو گرتە ڤیدیۆیانەش کە بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبوەوە ئەوەبوو کە منداڵێکی بچوک بەرەوڕووی ساعدی ڕایدەکرد و دەیووت سوپاس بۆ خوا هاتی بۆ ڕزگارکردنمان.

.
لەگەڵ ئەوانەشدا ساعدی چەندین جار لە شەڕی داعشدا بریندار بوو، بەڵام دوای چارەسەرکردنی راستەوخۆ دەچووە بەرەکانی جەنگ بۆیە لەلایەن خەڵکەوە ببووە سیمبولی ئازایەتی و خۆشەویستی.

.

لەپێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەبڕیارێکی عادل عەبدولمەهد،ی سەرۆک وەزیرانی عێراق عەبدولوەهاب ساعدی لە پۆستی جێگرى فەرماندەیی گشتی دژە تیرۆری عێراق دوورخرایەوە و گواسترایەوە بۆ دیوانی وەزارەتی بەرگری، کە دەبوو وەکو کارمەندێکی ئاسایی دەوامی بکردایە و هیچ پۆستێکی نەبوو، ئەوەش بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو بو، بۆ عێراقییەکان، ئەوەش  کاردانەوەیەکی زۆری دروست کرد، کە لەنێو میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شەقامی عێراقیدا و داوای دەستبەجێ گەڕانەوەیان دەکرد بۆ پۆستەکەی.

.

ئاستی ناڕەزایەتییەکان گەیشتنە شوێنێک کە بەهۆی لابردنیەوە لە پۆستەکەی هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان کرد و وێنەی ناوبراویان بەرز دەکردەوە و دەیانوت دەبێت بگەڕێتەوە پۆستەکەی، ئەوەش بووە سەرەتایەک بۆ خۆپیشاندانەکانی عێراق لەمانگی تشرینی یەکەمدا.

.

هەرچەندە لابردنەکەی ساعدی کاردانەوەیەکی فراوانی دروست کرد بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی ڕون نییە و خۆپیشاندەرانیش لابردنەکەی ساعدیان بە سوکایەیکردن بە پلە سەربازییەکەی و مێژو و قوربانیدانەکانی ناوبراو ناودەبرد.

.

لە ئێستاشدا هەرچەندە خۆپیشاندانەکانی عێراق دوای زیاتر لە حەوت ڕۆژ لەژێر فشار و هەڕەشە و کوشتن و  بریندارکردنی خۆپیشاندەراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆتایی هات و سەرۆک وەزیران  و سەرۆک کۆمار و سەرۆک پەرلەمانی عێراق بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەرانیاندا، بەڵام هیچ کام لە سێ سەرۆکایەتییەکە باسیان لە پێداچوونەوە بە بڕیاری دوورخستنەوەکەی ساعدی نەکرد، کە یەکەم دروشم و هۆکاری هاتنە سەر شەقامی خۆپیشاندەران بوو.

.

خۆپیشاندەرانیش تا ئێستا بڕوایان بە بەڵێنەکانی حکومەت نەکردوە و بەڵام چاوەڕێی کۆتایی هاتنی یادکردنەوەی چلەی ئیمامی حسێن دەکەن کە ٢٥ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت، خۆپیشاندەران بڕیاریان داوە بەهەمان داوکارییەکانی پێشوو خۆپیشاندان دەست پێبکەوە و باس لەوەش دەکەن کە ئەمجارە کۆمەڵێک بەرپرسی باڵا دەچنە ناو خۆپیشاندەران.

 

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل