fbpx
Shadow Shadow

"خەریكە دەوامی دەزگاكان بەرەو شكستدەڕوات"

لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی بەغدا و شارەكانی تردا كوژرا و بریندار هەیە

11:56 دوو شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

خۆپیشاندانەكان لەبەغدا و چەند شارێكی تریش بەردەوامە و بەهۆیەوە دوو كەس لەخۆپیشاندەران كوژراون، هێزە ئەمنیەكانیش بە گازی فرمێسكڕێژ هەوڵی ڕیگریكردن و بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران دەدەن.

.

خۆپیشاندەرانی بەغداش چەند مەیدانێكیان كۆنترۆڵكردووەتەوە و گرژی و ئاڵۆزی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكانیش بەردەوامە.

.

بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، خۆپیشاندەران چوونەتە گۆڕه‌پانی تەیه‌ران و هەروەها لەسەنك و خەلانیی و پردی كۆماریش خۆپیشاندان دەستیپێكرده‌وە.

.

به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، بەهۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە نزیكەی 37 خۆپیشاندەر توشی تەنگە نەفەسی بوون.

.

میدیاكانی عێراق دەشڵێن هێزەكانی بەرەنگاری ئاژاوەگێڕی توانیویانە ڕێگای سەرەكی محەمەد قاسم لەناوەندی شاری بەغدا كۆنترۆڵ بكەنه‌وه‌.

.

لەلایەكی ترەوە لەشاری زیقاریش،خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی نێوان شارەكە و بەغدا و بەسڕە لەسەر پردی فەهدەوە داخستووە.

.

دوێنێش لەشاری كەربەلا هێزە ئەمنیەكان كەوتنە وێزەی خۆپیشاندەران و ژمارەیەكیان لێ دەستگیركردن و بەهۆی گازی فرمێسكرێژیشەوە ژمارەیەكیان لێ برینداركران.

.

خۆپیشاندەران لەشاری نەجەفیش، دەروازی سەرەكی فڕۆكەخانەی نەجەفی نێودەوڵەتی و چەند شەقامێكیان داخست بۆ پەكخستنی دەوام.

.

شەوی ڕابردووش خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریری بەغداش لەڕاگەیەنراوێكدا داوایان كرد بۆ ئەمڕۆ (دوشەممە، 20ی كانونی دوەمی 2020)، خۆپیشاندانەكان بەرفراوان بكرێن و شارەكانی تریش بەشداری بكەن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل