fbpx
Shadow Shadow

" داواکاری گشتی عێراق پەیوەندی بە موچەخۆرانەوە نیە"

لەتیف مستەفا: موچە خۆران خۆیان سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار نەکەن هیچ ئەنجامێکی نابێت

18:09 سێ شه‌ممه‌ 28 ئایار 2019
article image

ناس کورد

شارەزاییەکی دەستوری عێراق دەڵێت ئەگەر هەر سکاڵایەک بۆ وەرگرتنەوەی موچەی خوراوی فەرمانبەرانی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی باڵا تۆمار نەکرێت، هیچ ئەنجامێکی نابێت.

.

حاکم لەتیف مستەفا شارەزا لە دەستور و پەرلەمانتاری کوردی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە داواکاری گشتی فیدڕاڵی تایبەتمەند نیە بە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستە هەر سکاڵایەک لەوبارەوە هەبێت بۆ دادگای فیدڕاڵی باڵا بەرزبکرێتەوە.

.

رونکردنەوەکەی لەتیف مستەفا لەکاتێکدایە غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕۆژی پێنجشەممە 23ی ئایاری 2019 بەهۆی پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سکاڵایەکی دژی حکومەتی هەرێم لە داواکاری گشتی فیدڕاڵی عێراق تۆمار کرد.

.

لەتیف مستەفا ئاماژەی بەوەداوە پێویستە ئەو داوایە لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار بکرێت و لەڕێگەی پارێزەرەوە بێت بەو پێیەی دادگاکە سکاڵای “خەڵکی تر” وەرناگرێت.

.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە ئەو کەسانەی کە سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار دەکەن زەرەرمەندی ڕاستەوخۆی دۆسیەکە بن.

.

بەبڕوای ئەو شارەزایەی دەستور پێویستە فەرمانبەرانی هەرێم ئەو سکاڵایە تۆمار بکەن بە پێچەوانەوە هیچ ئەنجامێکی نابێت.

.

لە رونکردنەوەکەیدا نوسیویەتی ” ھەرشتێکی تر کرابێت یان بکرێ ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت ھیچ بەھایەکی یاسایی نیەو ھیچ دەرەنجامێکیشی نابێت و عەرەب وتەنی ( فقط حجي جرائد )”.

.

غالب محەمەد ئەندامی کوردی پەرلەمانی عێراق پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو ” ئه‌گه‌ر داواكاری گشتی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م دوو پرسه‌ وه‌ڵامی نه‌بێت ئه‌وا له‌ دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار دەکات”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل