fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چوار ملیار یوانی بە کارنەهاتوو دەنێرێتە شاری ووهان

لەترسی کۆرۆناوە چین دراوەکانیشی پاک دەکاتەوە

17:46 شه‌ممه‌ 15 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەمەبەستی کەمکردنەوەی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بانکی ناوەندی چین دراوی نیشتیمانیی وڵاتەکەی پاکژ دەکات و بە ملیاران دراوی نوێ بەکارنەهاتوو دەخاتە بەردەست بۆ مامەڵەکردن پێیانەوە.

 ڕۆژنامەی” گاردیان”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندیی چین بڕیاری داوە بە گوێرەی پلانێکی داڕێژراو، دراوی “یوان”ی چینی پاکژ بکات ئەوەش، بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا.

 ئاماژە بەوەشکراوە، بانکی ناوەندی بە تیشکی سەروو وەنەوشەیی یاخود لە ڕێگەی بەرکەوتنی دراوەکان بە پلەیەکی گەرمی بەرزەوە پاک دەکاتەوە.

بانکی ناوەندیی چین ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش پاکژکردنی دراوەکان، مۆردەکرێن و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە شوێنێکی تایبەتداعەمباردەکرێن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئەو دراوانەی کە پاکژ کراون پیسبوو نین بە ڤایرۆسەکە، پاش دڵنیابوونیش لە پاکوخاوێنیان جارێکی دیکە مامەڵەیان پێوە دەکرێت.

 بە گوێرەی ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی، ڤان یفی، جێگری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی چین ڕایگەیاندووە: “فەرمانکراوە بە هەموو لقەکانی بانکی ناوەندی لە هەموو وڵاتی چین، دراوی تازە وبەکارنەهێنراو بخەنە بازارەوە و دراوە بەکارهاتووەکانیش لە مامەڵەکردن ڕابکێشنەوە”.

 وتیشی:”بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بانکی ناوەندی چین بڕی زیاتر لە چوار ملیار یوانی ناردوو بۆ شاری ووهان لە هەرێمی هوبی سەرچاوەی دەرکەوتنی نەخۆشییەکە”.

 لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین سەریهەڵداوە، بە گوێرەی ئامارەکانی لیژنەی تەندروستیی نیشتیمانی، ژمارەی تووشبوان گەیشتووەتە 66 هەزارو492 کەس وهەزارو 523 کەسیش گیانیان لە دەستداوە، نەخۆشییەکەش بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە 28 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل