fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانتارێکی پارتەکەی جۆنسۆن وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند

لە بەریتانیا حکوومەت زۆرینەی پەرلەمانیی لەدەستدا

21:22 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

پەرلەمانتارێکی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار له‌ بەریتانیا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی له‌ پارتەکەی ڕاگەیاند و په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزەکانی پارتی لیبڕاڵ دیموکراته‌وه‌ كرد، بەوەش حکوومەتەکەی بۆریس جۆنسن زۆرینەی پەرلەمانیی لەدەستدا.

.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2019، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیا، فلیپ لی پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران شوێنەکەی خۆی جێهێشت چووە ریزی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەوە.

.

کابینەکەی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بە پاڵپشتیی 10 پەرلەمانتاری پارتی یەکێتیی دیموکرات پێكهاتووه‌ كه‌ لایەنگری یەکگرتنەوەی ئێرلەندای باکوورن لەگەڵ بەریتانیا هەربۆیە پارته‌كه‌ی جۆنسن زۆینه‌ی په‌رله‌مانییان به‌ په‌رله‌مانتارێك ده‌سته‌به‌ركردبوو.

.

هاوكات چاوەڕێدەکرێت ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگاران، دژ بە جۆنسن هەڵوێست وەربگرن و پێکەوە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن هه‌نگاو بنێن.

.

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، جۆنسۆن هەڕەشەی ئەوەی کردووە هەرپەرلەمانتارێکی حزبەکەی دژی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەنگ بدات لە حزبەکەی دووری دەخاتەوە.

.

هەروەها بۆرێس جۆنسۆن باسی لەوەکردووە ئەگەر لە پەرلەمان دەرچوونی بەریتانیا بەبێ ڕێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا پەسەند نەکرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدات.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل