Shadow Shadow

لەبەردەم کۆمپانیا جیهانییەکانى نەوت لە بەریتانیا بۆ پارێزگارى لە کەشوهەواى زەوى خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

08:42 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لە بەردەم کۆمپانیا جیهانییەکانى نەوت، لە بەریتانیا خۆپیشاندان دژ بە گۆڕانکارى کەشوهەواى سەرڕوى زەوى سازکرا.

.

کۆمەڵێک خۆپیشاندەر لەپێش پێنج کۆمپانیای جیهانى کە لەبوارى نەوتدا کار دەکەن خۆپیشاندانیان سازکرد، داوایان کرد پرۆسەکانى هەڵکۆڵین و گەڕان بەدواى نەوتدا ڕاگرن، هەروەها ئەو کۆمپانیایانە پابەندى ڕێککەوتنەکەى پاریس بن تایبەت بە گۆڕانکارى کەشوهەواى سەر گۆى زەوى(مەناخ).

.

خۆپیشاندەرەکان بۆ دەربڕینى ناڕەزاییەتییەکانیان، دەروازەى کۆمپانیاکانى (ئانى، پترۆتشاینا ئینتەرناشیناڵ، ئارامکۆ، ڕیبۆڵ و بى پی)یان گرتبوو، دروشمى پارێزگارى لە مەناخیان دەوتەوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل