fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

لەبارەی ڕەوانەكردنی هێزی سەربازییەوە بۆ عێراق پنتاگۆن رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

12:22 دوو شه‌ممه‌ 16 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

لەوەڵامی ڕاپۆرتى كەناڵێكی تەلەفزیۆنی وڵاتەكەیدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هاتە دەنگ و ڕەتیدەكاتەوە هیچ پلانێكیان هەبێت بۆ ڕەوانەكردنی هێزی سەربازی و دانانی  سیستمی پاتریۆت لەعێراق.

 

.

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕاپۆرتێكی كەناڵی  ئێن بی سی ئەمریكیی ڕەتكردەوە كە هێزەكانی ئەمریكا پلانی دووبارە بڵاوەپێكردنی سەدان سەربازیان هەبێت لەعێراق بەتایبەتی لەبنكە سەربازییەكانییان لەخۆرئاوای موسڵ و كەركوك.

.

بەرپرسێك لەوەزارەتی بەرگری ئەمریكا بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، ئەمریكا هیچ پلانێكی فەرمی بۆ ئەو كارە نییە.

.

 

 

شەوی چوارشەممە لەئەنجامی هێرشێكدا بۆ سەر بنكەی سەربازیی تاجی  لەعێراق بەموشەكی كاتیوشا، دوو سەربازی ئەمریكی و سەربازێکی بەریتانی كوژران.

.

لەكاردانەوەیەكیشدا فڕۆكەكانی ئەمریكا چەندین هێرشی پێچەوانەیان بۆ سەر بارەگاكانی حزبوڵا و چەند میلیشیایەكی تری چەكداری ئەنجامدا و بەو هۆیەشەوە كوژراو برینداركردن و خاپوركردنی بارەگای لێكەوتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل