fbpx
Shadow Shadow

لەبارەی قسەكانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، برێت مەكگۆرك لۆمەی ترەمپ دەكات

22:58 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-
برێت مەكگۆرك لە تویتێكدا لۆمەی ترەمپ دەكات بەوەی كە لە دیدارەكەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس، نەیتوانیوە جیاوازی لە نێوان باكوری سوریا و هەرێمی كوردستان بكات.

.

برێت مەكگۆرك، نوێنەری پێشوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق لە تویتێكدا نوسیویەتی :”شتێكی باشە كە ترەمپ كۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی هەرێم كردووە، لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس، بەڵام ئەوەیان خراپە كە ترەمپ وتی: (ئێمە نەوتەكە دەبەین)”.

.

لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا مەكگۆرگ نوسیویەتی “پێدەچێت ترەمپ جیاوازیی نێوان باكوری سوریا و كوردستانی عێراق نەزانێت”.

.
ئەم تویتەی برێت مەكگۆرك دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ لە میانەی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ترەمپ لە بەشێكی قسەكانیدا ڕایگەیاند “ئێمە نەوتمان هەیە و هەندێک سەربازمان بۆ پاراستنی نەوتەکە بەجێهێشتووە، چونکە ئێمە نەوتەکەمان بەدەستهێناوە و کاریش لەسەر ئەمە دەکەین و زۆر بەباشی پاراستوومانە”.

 

.

لەبارەی قسەكانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، برێت مەكگۆرك لۆمەی ترەمپ دەكات

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل