Shadow Shadow

لەبارەی خواردنی ئێوارەخوانێک پێکەوە مێسی وەڵامی داواکەی ڕۆناڵدۆی دایەوە

19:40 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

لە چاوپێکەوتنێکیدا، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی بەرشەلۆنە باسی بانگهێشتەکەی ڕۆناڵدۆی کرد بۆ ئێوارەخوانێک و بانگهێشتەکەی قبوڵکرد.

.

دەربارەی ئەو وتەیەی ڕۆناڵدۆ کە پێشتر ئارەزووی خۆی بۆ خواردنی خوانێکی ئێوارە و دانیشتن لەگەڵ مێسیدا دەربڕی، لە چاوپێکەوتنێکیدا مێسی ئەرجەنتینی ڕایگەیاند:”نازانم ئەگەر خوانێکی ئێوارە بەیەکەوە بخۆین یان نا، لەوانەیە بەچەند هۆکارێک چاومان بەیەکدی نەکەوێتەوە، چونکە هەر یەکێکمان ژیانی خۆمان هەیە و ئەرکمان لەسەرە، بەڵام بەبێ هیچ گومانێک بانگهێشتەکەی قبووڵ دەکەم”.

.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئاماژەی بەوەشكرد: “هەمیشە وتوومە هیچ کێشەیەک لەنێوان من و ڕۆناڵدۆدا نییە، لەوانەیە هاوڕێ نەبین، چونکە لەیەک یانەدا یاریمان نەکردووە. بەڵام هەمیشە لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکاندا دەیبینم، لە دواین بۆنەشدا بۆماوەیەکی زۆر بەیەکەوە قسەمان کرد”.

.

پێشتر لە مەراسیمی دیاریکردنی باشترین یاریزانی ئەوروپای وەرزی ڕابردوو، ڕۆناڵدۆ و مێسی کە پێکەوە دانیشتبوون بە گفتوگۆ زۆرەکەیان پێکەوە سەرنجی سەرجەم میدیاکانیان بۆ خۆیان ڕاکێشا و ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند:” تائێستا خوانێکی ئێوارەمان پێکەوە نەخواردووە، بەڵام هیوادارام لەداهاتوودا ئەوە ڕووبدات”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل