Shadow Shadow

لەبارەی ئەو فەرمانبەرانەی كە تاكسییان پێیە بڕیارێكی نوێ‌ دەركرا

15:51 چوار شه‌ممه‌ 22 ئایار 2019
article image

ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم سەبارەت بە گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تاكسی بۆ تایبەت بڕیاریكی دەركرد و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات ئەو شۆفێرانەی بڕیاری قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تاكسی دەیانگرێتەوە یاخود ئارەزووی كاری شۆفێریان نەماوە، دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن بە تایبەت.

.

لە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمدا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، روونكراوەتەوە ئەو شۆفێری تاكسیانەی چیتر نایانەوێت كاری شۆفێری تاكسی بكەن دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بگۆڕن بە تایبەت و لەسەرجەم ڕسوماتەكانی ژینگە و ڕێگاوبان و تۆماركردنیش دەبەخشرێن.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەكاتی گۆڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە بە تایبەت پێویست بە گومرگ ناكات، چونكە ئەو ئۆتۆمبێلانە پێشتر تۆماركراوون و تەنها ڕسوماتی چاپی تابلۆكەی لێوەردەگیرێت كە بڕەكەی 50 هەزار دینارە.

.

سەبارەت بە ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكەش هاتووچۆی هەرێم ئاماژەی بەوە كردووە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەكان ئازادن بە ڕەنگكردنی هەموو ئۆتۆمبێلەكەیان بە ڕەنگێكیتر یاخود دەتوانن تەنها ڕەنگی سەقفی ئۆتۆمبێلەكەیان بگۆڕن.

.
بڕیار بوو قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تاكسی بەشێك لە فەرمانبەرانی حكومی لە سەرەتای مانگی داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام وادەكەی تا مانگی نۆ درێژكرایەوە و تا ئەو كاتە ئەو فەرمانبەرانەی كاری شۆفێری تاكسی دەكەن دەبێت بڕیاری خۆیان بدەن كە تاكسیەكانیان دەفڕۆشن یاخود دەیكەن بە تایبەت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل