fbpx
Shadow Shadow

لەبارەى ڕەوشى عێراق و ڕوداوەکانى ئەمدواییانەوە عەلاوى داوایەک لە بەرهەم ساڵح دەکات

11:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئەیاد عەلاوى لە داوانامەیەکدا کە ئاڕاستەى سەرۆککۆمارى عێراقی کردووە، داواى کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخەى ئێستا عێراقى تێکەوتوە.

,

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ى کانونى یەکەمى 2019، لەڕێگەى تویتەرەکەیەوە ئەیاد عەلاوى، سەرۆکى هاوپەیمانى نیشتیمانى داوا لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق دەکات “دانوستانێکى گشتگیر لەگەڵ نوێنەرى هەریەکە لەو لایەنە سیاسییانە ئەنجامبدات کە بەشدارییان لە سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران نەکردووە بە بەشدارى نوێنەرى خۆپیشاندەرانى ئاشتیخواز و سەندیکاکان”.

,

عەلاوى ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو دانوستانە تایبەت بکرێت بە چارەنوسى کۆمسیۆن و یاسای هەلبژاردنەکان و دیاریکردنى کەسێکى دیکە بۆ سەرۆکوەزیران، هەرەوەها دانانى ڕێوشوێنێک بۆ سزادانى ئەوانەى کە “کۆمەڵکوژیى خۆپیشاندەرانیان” ئەنجامداوە.

,

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە 7ى کانونى یەکەمى 2019، بە بۆنەى ڕوداوەکانى “کوشتنى خۆپیشاندەرانى شارى بەغداد، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆککۆمارى عیراق جەختى لەوە کردەوە: “بەوردی لە دۆسییەى پەلامارە تاوانکارییەکە دەڕوانێت و چاودێری دۆخەکە دەکات لەگەڵ حکومەت و لایەنە سیاسییەکان”.

,

بەرهەم ساڵح داواشى کردووە: “هەمولایەک ڕێز لە ویستى ئاشتییانەى خۆپیشاندەران بگرن کە داواى چاکسازى و پیکەوەژیان دەکەن و پێویستە پارێزگارى لە ئاسایشیان بکرێت”.

,

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل