Shadow Shadow

"جارێکى دیکە کۆبوونەوە ئەنجامدەدەین و بڕیارى یەکلاکەرەوە دەدەین"

لەبارەى پێوەرى ئاوەوە مۆڵەتەکەى قائیمقامى کەلار تەواو بوو

14:23 هه‌ینی 26 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئه‌مڕۆ هه‌ینى، کە به‌روارى 26ى تەموزە، ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایى دێت كه‌ پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى فه‌رمانگه‌كانى ئاوى قه‌زاكه‌دا، قائیمقامیه‌تى كه‌لار 15 ڕۆژ مۆڵه‌تى خسته‌ به‌رده‌م كۆمپانیاکانى پێوه‌رى ئاو له‌شاره‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى تایبه‌ت به‌و پێوه‌ره‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

.

له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئاینده‌یان دواى كۆتاییهاتنى واده‌كه‌ كه ‌داینابوو، شه‌هاب حاجى ئه‌حمه‌د قائیمقامى قه‌زاى كه‌لار به ‌ناس كوردى ڕاگەیاند: “له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى كۆمپانیاكانى پێوه‌رى ئاو كۆده‌بینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئه‌و تێبینى و پێشنیارانه‌ى خستنمانه‌ به‌رده‌میان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى تایبه‌ت به ‌پێوه‌رى ئاوى ماڵان چاره‌سه‌ریان كردووه‌ یاخود وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه‌”.

.

قائیماقى قه‌زاى كه‌لار وتیشى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاوى كه‌لار له‌چاو ناوچه‌كانى ترى هەرێم باشتره‌ و هه‌موو ڕۆژێك دوو كاتژمێر ده‌درێته‌ هاوڵاتییان، بۆیه‌ كێشه‌كانى پێوه‌رى ئاوى ماڵانیش له‌كه‌لاردا كه‌مترن و هه‌ندێك گرفت هه‌بووه‌ تایبه‌ت به ‌زۆرى نرخ و هاتنه‌وه‌ى پاره‌ى زۆر هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌وانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

.

شه‌هاب حاجى ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى دركاند، بۆ وه‌رگرتنى بڕیارى یەکلاکەرەوە و نوێ، سه‌یرى ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى كۆمپانیاكه‌ و چاره‌سه‌ر بوونى گرفته‌كانى تایبه‌ت به‌و پێوه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن.

.

ڕۆژى دووشەممەى ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به ‌ئاماده‌بوونى  بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرەكانی ئاو، لەسەر کێشەکانی پێوەری ئاو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى پێوه‌رى ئاوى ماڵان ده‌ركرد، چاوه‌ڕوانى ده‌رئه‌نجامه‌كانیشى ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كان كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل