fbpx
Shadow Shadow

"ئەگەر زۆرە ئێران بەرپرس بێت لە هێرشەکە"

لەبارەى هێرشى سەر بنکەیەکى سەربازى عێراقەوە، ئه‌مریكا بەڵگە کۆدەکاتەوە

10:22 شه‌ممه‌ 07 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند‌، ئێران به‌رپرسه‌ له‌و هێرشه‌ى كه‌ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى به‌له‌دى عێراق و له‌وباره‌یەوه‌ واشنتۆن سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانه‌.

.

ڕۆژى پێنجشه‌ممهى ڕابردوو موشەکى جۆرى‌ كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى بنکەى سەربازى بەلەد کرا كه‌ نزیكه‌ى 80 كیلۆمه‌تر له‌باكورى شارى به‌غداوه‌ دووره‌ و هێزەکانى ئەمریکاى لێجگیرە.حكومه‌تى عێراق و هیچ میدیایه‌كى فه‌رمی باسیان له‌ زیانه‌ مادى و مرۆییه‌كانى ئه‌و هێرشه‌ و ئه‌نجامده‌رانى نه‌كردووه‌.

.

لاى خۆیه‌وه‌ دیڤید شینكه‌ر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕایگەیاند، چاوه‌ڕوانى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانن به‌ڵام ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ زۆره‌ ئێران له‌و هێرشە بەرپرس بێت.

.

ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردووش، پێنج موشه‌كه‌ ئاڕاسته‌ى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى ئاسمانى كران كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكاى تێدایه‌ و ده‌كه‌وێته‌ پارێزگاى ئه‌نباره‌وه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكى لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل