fbpx
Shadow Shadow

لەبارەى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلەوە گومرگى هەرێم نوسراوێکى ئاڕاستەى خاڵە سنورییەکان کرد

21:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم نوسراوێک ئاڕاستەی سەرجەم خاڵە سنورییەکان دەکات، بە جەختکردنەوە لە ڕێگەنەدان بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمیش دەڵێت، پێویستە هەر ئۆتۆمبێلێک کە داخڵ دەکرێت پێویستە  باوەڕنامەی “coc”ی هەبێت.

,

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “نوسراوەکەمان بۆ ئەوە دەرکردووە، کە چیتر بازرگانان ئۆتۆمبێلی لێدراو و بێ بڕوانەمەی ‘coc’ هاوردە نەکەن، خاڵە سنورییەکانیش دڵنیابکەینەوە کە بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە هێنانە ناوەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە نەدەن”.

,

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم وتیشی، بڕوانەمەی “coc” بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتییە و دەدرێت بەو شتومەکانەی کە لە کۆنتڕۆڵی جۆری نێودەوڵەتی دەردەچن و مەرجەکانی توندووتۆڵی و سەلامەتییان تێدایە، بۆیە هەر ئۆتۆمبێلێک ئەو بڕوانەمەیەی نەبێت، ئەوا ڕێگا نادرێت بهێندرێتە خاکی هەرێم، ئەوەشى بۆ باشتر جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو گەڕاندەوە.

,

ساماڵ عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە هەندێک خاڵی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆش گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لە هەندێک کەموکوڕی بچوک خۆشبووە، بەڵام بە گشتی پێویستە ئەو مەرجانەی کە ئەو بڕوانامە نێودەوڵەتییە داوای دەکات لە ئۆتۆمبێلەکەدا هەبن، “نەوەک بەکەڵکی لێخوڕین نەمابێت و چاکی بکەنەوە و بیهینن بۆ ئێرە”.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، دیاردەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو لە وڵاتی ئیمارات بۆ هەرێم سەریهەڵدا، کە زۆرێک لەو ئۆتۆمبێلانە توشی ڕووداوی هاتوچۆی قورس بوون و بۆ هەڵوەشاندن دەبرێنە ئیمارات، بەڵام بازرگانانی ئۆتۆمبێل لە هەرێم، پاش چاککردنى ئۆتۆمبێلەکان هاوردەى هەرێمیان دەکرد.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل