fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لەبارەى قەیرانی غازەوە یەکێتی بە فەرمی داوا دەکات “دەستێوەردانی لاوەكی” كۆتایی پێ بهێنرێت

16:00 چوار شه‌ممه‌ 05 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی بە فەرمى داواى لێکۆڵینەوە لە قەیرانى غاز دەکات و داوای لێپێچینەوە دەکات لەگەڵ ئەو کەسانەى بەرپرسیارن.

.

ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ى شوباتى 2020، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ماوەیەكە كێشەی نەوت و غاز پشێوی لەكەسابەت و بازاڕی ئازاد دروستبووە، داوادەکەین بەزوترین كات لێكۆڵینەوە بكرێت‌ لەكۆی كێشەكان بە ئاڕاستەی چارەسەركردن و لێپێچینەوەی یاسایی لەوانەی بەرپرسیارن، دەستتێوەردانی لاوەكی لەرێساكانی حكومەت كۆتایی پێ‌ بهێندرێت”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزە كوردستانییەكان پێویستە لەبەر ڕۆشنایی ڕوداوەكان، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی بەرپرسیارانە ئەنجام بدەن بۆ گەڵاڵەكردنی ئەركە هاوبەشەكان.

.

ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی داوا لەلایەنەکان دەکات، سەبارەت بە بارودۆخەكە نەخشەڕێگای نوێی پێویست دابڕێژن، ئەو ئەركانەش لە كوردستاندا، بەندن بەچارەسەركردنی كۆی كێشەكانی خەڵك، لەپێشەوەیان پاشەكەوتی موچە، دژایەتی گەندەڵی، پێشخستنی حكومەت و سیستەمی حوكمڕانی كە سەروەری یاسا و یەكێتی خەڵك و خاك و نەتەوە دەستەبەر بكات.

.

هەروەها بە پێویستى دەزانێت ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و هێزەكانى تر كۆتایی پێبهێنرێت.

.
لەسەر ئاستی عێراق، ئەنجومەنەکە داواى پێكهێنانی حكومەتێك دەکات کە داخوازییەكانی خۆپیشاندەران قبوڵ بكات و كێشە سیاسی و یاساییەكان كۆتایی پێبێنێت‌ و دژایەتی گەندەڵی و مشەخۆری بكات.
.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، بۆ كۆی ناوەڕۆكی ئەم بەیاننامەیە ئەنجومەنی باڵا، زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵا سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و تەواوی حزبە سیاسیەكان ئەنجام دەدات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل