fbpx
Shadow Shadow

سائیرون وەڵامى دەداتەوە

لەبارەى سەرۆکوەزیرانى داهاتووەوە، بەرهەم ساڵح داوایەک ئاڕاستەى لایەنەکان دەکات

20:14 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح بەیاننامەیەکى لەبارەى سەرۆکوەزیرانى داهاتووەوە بڵاوکردەوە و داوا لە لایەنەکان دەکات دەستبەرداریی بەرژەوەندى حزبى بن و پشتببەستن بە ڕازیکردنى گەل.

.

نوسینگەى ڕاگەیاندنى بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆک کۆمار لەمیانەى ڕاوێژە بەردەوام و چڕەکانى لەگەڵ سەرکردەى کوتلە سیاسییەکان، بە پێویستى زانیوە پشتببەسترێت بە چوارچێوە دەستوریییەکان و خشتەى دیاریکراو بۆ دیاریکردنى سەرۆکوەزیرانى داهاتوو کە قۆناغى راگوزەر بەڕێوەببات، تا کاتى هەڵبژاردنى پەرلەمان بەپێی یاسایەکى دادپەروەر و بەسەرپەرشتى کۆمسیۆنێکى سەربەخۆ.

.

جەختیشکردووەتەوە، پێویستە بەپێی ماددەى 76 ى دەستور کوتلە سیاسییەکانى پەرلەمان کاندیدى خۆیان پێشکەش بکەن، تا سەرۆک کۆمار رایبسپێرێت.

.

بەرهەم ساڵح باسى لەوەشکردووە، پێویستە گفتوگۆ و ڕاوێژ هەبێت لەنێوان فراکسیۆنەکانى پەرلەمان، بۆ دیاریکردنى کاندیدێکى گونجاو بۆ سەرۆک وەزیران، کە لەگەڵ خواستى ڕەواى خەڵک بگونجێت و حکومەتى نوێ پشتیوانى سیاسی و گەلى هەبێت بۆ جێبەجێکردنى چاکسازیی پێویست و ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنێکى پاک.

.

دەرکردنى ئەو بەیاننامەیە دواى ماوەیەکى کەم هات لە ئاڕاستەکردنى نوسراوێک لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان، کە تێیدا داواى لەسەرۆکایەتى پەرلەمان کردووە گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى لەیەکەم دانیشتنى پەرلەماندا دیاری بکات.

.

هاوکات فراکسیۆنى سائیرون وەڵامى سەرۆک کۆماری دایەوە و داواى لێکردووە پابەندبێت بە شیکردنەوەکەى دادگاى فیدراڵى بۆ گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمان.

.

فەیسەڵ عەمیرى پەرلەمانتارى فراکسیۆنى سائیرون لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “بەپێی شیکردنەوەکەى دادگاى فیدراڵى سائیرون گەورەترین کوتلە و دەستبەرداریی مافى خۆى بووە بۆ دیاریکردنى سەرۆک وەزیران”.

.

ئەوە لەکاتێکدایە وادەى دەستورى دیاریکراو لەبەردەم سەرۆک کۆمار بۆ ڕاسپاردنى کەسێک بۆ سەرۆکوەزیران سبەینێ دووشەممە کۆتایی دێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل