fbpx
Shadow Shadow

بارى لەناکاوى "جیم" لە عێراق ڕاگەیەندرا

لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە ئەمریکا هاتە سەر هێل و سەرۆکى حیزبێکى کوردیش پەیامى هەیە

18:43 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندانەکانى شارەکانى خوارو و ناوەڕاستى عێراق بەردەوامییان هەیە، ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراقیش وڵاتەکەى خستە حاڵەتى (جیم)ەوە، لەلایەکى دیکەشەوە سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ خۆپیشاندانى شاره‌كانى ترى عێراق بگه‌نه‌ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه.

,

هاوکاتى خۆپیشاندانەکانى شارەکانى عێراق، له ‌په‌یامێكدا شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: “لە هەرێمی کوردستان نەک ئەوانە هەن، بەڵکو مووچەی فەرمانبەرانیش نادەن و هاوڵاتییان و کاسبکارانی ناو بازار لە دۆخێکی زۆر خراپدان”.

,

سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: ‌”گەنجانمان بێ کارن و تەنها لە ساڵی 2014وە تا ئێستا زیاد لە نیو ملیۆن گەنجی تەمەن 18 بۆ 25 ساڵمان هەن کە بێکارن، هەروەها نزیکەی 200 هەزار دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان بێ کارن و دانەمەزراون و نازانن داهاتویان بە کوێ دەگات”.

,

لە بەشێکى پەیامەکەیدا شاسوار عه‌بدولواحید ده‌پرسێت: “ئایا ئەگەر ئێستا خەڵک ڕانەپەڕێت و نارەزایەتی دەرنەبڕێت و داوای مافی خۆی نەکات، ئەوا کەی دەیکات؟”، هەروەها ئاماده‌یى خۆشى ده‌ربڕیوه، گەر خەڵک خۆپیشاندان بکات و بچێته‌ سه‌ر شه‌قام و داواى مافه‌كانیان بكەن ئەوا ئەو لەپیشیانەوە دەبێت.

,

خۆپیشاندانەکانى بەغداد و شارەکانى ناوەڕاستى عێراق پێی ناوەتە دووەم ڕۆژییەوە و بەهۆى توندووتیژییەکانیشەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: “بە وردی چاودێری خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکەین و داوا دەکەین توندووتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران ڕابگیرێت”.

,

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە: “بەداخێکی زۆرەوە خەمبارین بۆ ئەو ڕۆحانەی کە بوونە قوربانی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی برینداران لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییان دەخوازین”.

,

هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا داواشی لە هەموو لایەک کردووە کە خۆیان لە توندووتیژی بەدوور بگرن.

 

لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە ئەمریکا هاتە سەر هێل و سەرۆکى حیزبێکى کوردیش پەیامى هەیە

,

لەنوێترین پێشهاتیشدا خۆپیشاندانەکانی عێراق فراوان بوون، لە ئێستادا خۆپیشاندان لە کەرکوک و دیالە دەستی پێکردووە، هەروەها خۆپیشاندانەکانی بەغدا و کەربەلاش بەتەواوەتی فراوان بوون و وەڵامی هێزە ئەمنییەکانیش توندتربوە، وەک میدیا عێراقییەکان باسیان لێوەکردووە.

,

لەبارەى گرژییەکانەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی بەڕێوەچو، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا حاڵەتى (جیم) لە عێراقدا ڕابگەیەندرێت.

,

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەغدا، بەسڕە، بابل، نەجەف، زیقار، موسەنا، سەماوە، دیالە، کەرکوک و دیوانیە هاوڵاتیان لە خۆپیشاندانەکانیاندا داواى خزمەتگوزارییەکان و هەلى کاریان کرد، تا ئێستاش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدانى دیکەش بریندار بوون.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل