fbpx
Shadow Shadow

"تا ئێستا 200 ئاوارەى ڕۆژئاوا هاتونەتە هەرێم"

لەبارەى ئاوارەکانەوە هەرێم “پلانى هاوبەش” لەگەڵ بەغدا دادەنێت

17:10 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا 200 ئاوارە لە ڕۆژئاواى کوردستانەوە هاتونەتە هەرێمى کوردستان، پلانێکى هاوبەشیشى ئامادەکردووە تا لەگەڵ بەغدا پێکەوە ئامادەکاریی بکەن لەو بارەیەوە.

.

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند “تا ئێستا 200 کەس لە سوریاوە ئاوارەى هەرێم بوون، لەڕێگەى کونسوڵخانەکانەوە داوامان لە وڵاتان کردووە هاوکارمان بن لەو بارەیەوە”.

.

وتیشى “کونسوڵخانەکان داواکان ئاڕاستەى وڵاتەکانیان دەکەن و دوتر وەڵاممان دەدەنەوە”.

.

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، هەوڵیانداوە بۆ ئەوەى عێراقیش هاوکاربێت لەو بارەیەوە، ، پلانێکى هاوبەشیان ئامادەکردووە بۆ هاوکاریکردنى ئاوارەکان و چاوەڕوانن بەغدا وەڵامیان بداتەوە.

.

جەختیشیکردەوە، تواناى هەرێم سنوردارە و بەپێی پێشبینى ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، لەنێوان 50 بۆ 250 هەزار کەس لە سوریاوە ئاوارەدەبن، ئەوەش ژمارەیەکى گەورەیە.

.

بەپێی ئامارەکانى خۆبەڕێوەبەرى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا، بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە تا ئێستا 275 هەزار کەس ئاوارەبوون کە 70 هەزار کەسیان منداڵن.

.

ڕۆژێک پێش دەستپێکردنى هێرشەکەى تورکیا، حکومەتى هەرێم لەبەیاننامەیەکدا هۆشداریدا لەوەى هەر گرژبوون و پێشهاتێکی سەربازی، کاریگەری بۆ دەرەوەی سنووری سوریاش دەبێت و لەوانەیە دۆخێک دروست بکات ببێتە هۆی گەڕانەوەی داعش و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک.

.

هەروەها مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕۆژى نۆى ئەم مانگە لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا ڕایگەیاندبوو، ئاڵۆزتربوونی دۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری و دەرئەنجامە نەرێنییەکانی تەنیا لە چوارچێوەی سنووری سوریادا نامێنێتەوە و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی بە هەزاران خەڵک و بەشێکی زۆریشیان پەنا بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنن.

.

لە ئێستادا 244 هەزار ئاوارەى خەڵکى ڕۆژئاواى کوردستان لە نۆ کەمپى هەرێمدا نیشتەجێن، کە لەدواى سەرهەڵدانى شەڕى ناوخۆى سوریاوە ڕوویان لە هەرێمى کوردستان کردووە و هێشتا نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

.

ڕۆژى 12ى ئەم مانگە، دیندار زێبارى ڕێکخەرى ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاندبوو “له‌ساڵانى ڕابردوودا و به‌هۆى شه‌پۆلى ئاواره‌كانى سوریا و عێراقه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هاوكاریى هه‌رێمیان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و هاوكارییه‌ نییه‌”.

.

ئاماژه‌ى بەوەشکردبوو، له‌ئێستادا هیچ ئاماده‌كارییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى نییه‌ بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت به‌پێى پێویست نییه‌.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل