fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لەبارودۆخى ئاڵۆزى نێوان عێراق و ئەمریکادا هەرێم براوەى کۆنگرەکەى میونشن دەبێت؟

21:54 هه‌ینی 14 شوبات 2020
article image

ناس کورد- 

 

کۆنگرەى میونشین تایبەت بەتاوتوێکردنى پرسى ئاسایش و ڕوبەڕووبونەوەى تیرۆر لەجیهاندا ئەمساڵ بۆ عێراق لەچاو ساڵانى ڕابردوو جیاواز تێپەڕدەبێت و بێ مشتومڕ لەگەڵ ئەمریکا لەبارەى مانەوەى هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق تێپەڕنابێت و یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکان، هەروەک لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لێوەکرا، لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت بەرپرسانی کورد بی دەستکەوت نەیەنەوە. 

،

بەپێى بەداوداچونەکانى ناس کوردیش بەرپرسانى هەرێم دەیانەوێت کۆمەلێک دەستکەوت لەو کۆنگرەیەدا بچننەوە، بەجۆرێک  پاڵپشتى مادى و پێدانى چەک و ڕاهێنانى سەربازى بەپێشمەرگە و هێزە تایبەتەکانى تر دەستەبەر بکاتەوە.

،

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ى شوباتی 2020، کۆنگرەى میونشن لەئەڵمانیا بۆ تاوتوێکردنى پرسى ئاسایش لەجیهاندا بەڕێوە دەچێت و عێراق لەسەر ئاستى وەزارەتى دەرەوە و هەرێمى کوردستانیش لەسەر ئاستى سەرۆکوەزیرانى هەرێم تێایدا بەشدارى دەکەن.

،

کۆنگرەى 56شەشەمى میونشن بەبەشدارى نزیکەى 600 سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و وەزیرانى بەرگرى و  دەرەوە و دیپلۆماتکاران و نوێنەرانى چەندەها کۆمپانیا تایبەتمەندەکان بەشدارى تێدا دەکەن.

،

لەساڵانى ڕابردودا تەوەرە سەرەکییەکانى کۆنگرەکە تایبەت بوو بە تاوتوێ کردنى ڕووبەڕوبونەوەى تیرۆر و داعش بەتایبەتى لەجیهاندا، دواى نەمانى دەوڵەتى ئیسلامى داعش بۆ ئەمساڵ لەپەراوێزى کۆبونەوەکەدا باس لە مەترسیەکانى چالاک بوونەوەى ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە دەکرێت بەزۆرى لەسوریا و عێراقدا.،

 

بەگوێرەى میدیاکانى ئەڵمانیا لەپاڵ تەوەرە سەرەکییەکانى کۆنگرەکە وەکو تاوتوێکردنى پرسەکانى تایبەت بەپەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و ئەوروپا و پرسى تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لەدژى تیرۆر دۆسییەى مەترسیەکانى چالاک بوونەوەى داعش لەسوریا و عێراق دەخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوەوە.

،

عێراق بەشداریەکى جیاواز و ئاڵۆزیەکى هەنوکەیى

،

جیاواز لەساڵانى ڕابردوو ئەمساڵ عێراق بەشدارى کۆنگرەکە دەکات، بەڵام لەسەر ئاستێکى جیاواز و بەکێشەو گرفتەوە، بەزۆرى لەڕابردودا لەسەر ئاستى سەرۆکوەزیران و چەند وەزیرێکى تایبەتمەند بەشدارى کۆنگرەى میونشنى دەکرد بەڵام، ئەم ساڵ لەسەر ئاستى وەزارەتى دەرەوە بەشدارى دەکات.

،

بەپێى ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى دەرەوەی عێراق کە ئەمڕۆ هەینى بڵاو کراوەتەوە، محمەد عەلى حەکیم بەشدارى کۆنگرەکە دەکات و مەبەستیش لێى جەختکردنەوەیە لەڕۆڵى کاریگەرى عێراق لەڕێوڕەسمە نێو دەوڵەتیەکاندا.

،

بەشداریکردنى عێراق لەکۆنگرەکەدا بێ کیشە و گرفت تێناپەریت بەتایبەت تەوەرێکى گرنگى پەیوەستە بەتاوتوێکردنى مەترسیەکانى داعش لەعێراقەوە و لەئێستاشدا بەهۆى بڕیارەکەى پەڕلەمانى عێراق بۆ دەرکردنى هێزە بیانییەکان کە وەکو کاردانەوەیەکى چەند لایەنێکى شیعە بۆ تۆڵەکردنەوەى کوشتنى قاسمى سولەیمانى هات، عێراق سوورە لەسەر دەرکردنى ئەو هێزانەى بەهێزەکانى ئەمریکاشەوە کە بۆ شەڕى دژى تیرۆر و داعش لە عێراقدا ماونەتەوە.

،

 ئێستا عێراق واى پێشاندەدات خۆى دەتوانێت بەتەنها شەڕى داعش بکات و ناو بەناو ئۆپەراسیۆنى جیاجیا بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدەدات، لەسەر ئاستى فەرمیش تەنها داواى چەک و کەرەستەى سەربازى لەئەمریکا دەکات، نەک مانەوەى هێزەکەى، کەواتە تاووتوێکردنى پرسى شەڕى داعش لەلایەن هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتیەوە لەعێراق بێ مشتومڕ و گرفت تێپەڕنابێت.

،

کورد و کۆنگرەى میونشن

،

هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى سەرۆکوەزیران و وەزیرى کاروبارەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و جیگرى سەرۆکى پەرلەمان بەشدارى کۆنگرەکە دەکات، بەپێى میدیاکانى پارتى دیموکراتى کوردستانیش بەشدارى کردنى کورد لەو کۆنگرەیەدا گرنگى و بایەخى خۆى هەیە بەتایبەت ئێستا عیراق لەئاستێکى لاوازدا بەشدارى دەکات و هەمیش کیشە وگرفتى لەو پرسەدا هەیە بەهۆى ڕوداوەکانى ئەمدوایەوە کە ڕوویانداوە.

،

لەسەر پرسى شەڕى داعش بەردەوام حکومەتى هەرێم هەڵوێستى ئاشکراى دەربڕیوە و مانەوەى هێزەکانى ئەمریکاشى بەپێویست زانیوە، ئەمەش بەهۆى ئەوەى هەرێم لەو ڕێگەیەوە توانیویەتى پشتیوانیەکى دارایى بۆ هێزەکانى پیشمەرگە دابین بکات بەتایبەتى بەپێى زانیارییە فەرمییەکانى حکومەتى هەرێم تائێستا ئەمریکا موچەى نزیکەى 38 هەزار پیشمەرگە دابین دەکات. جگە لە پێدانى چەک و تەقەمەنیى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە لەلایەن هێزە هاوپەیمانەکانەوە.

،

بەپێى بەدواداچونەکانى ناس کورد، بەشداری کردنى هەرێم لەکۆنگرەگەدا بەتایبەت لەسەر پرسى تاوتوێ کردنى مەترسیەکانى چالاک بونەوەى داعش براوەى کۆنگرەکە دەبێت و بێ دەستکەوت لێدەرناچێ، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە عێراق دیدى هاوبەشى هەیە و بەوهۆیەشەوە لەماوەکانى ڕابردودا کاتێک باڵیۆزخانە و بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لەعێراق لەلایەن ئێران و میلیشیاکانیەوە دەکەوتنە بەر مەترسى و بۆردومانکردنەوە، بەرپرسانى ئەمریکا باسیان لەگواستنەوەى بەشێک لەهێزەکانیان بۆ هەرێم دەکرد و بەمدواییانەش دانانى سیستمى پاتریۆتى ئەمریکا لەهەرێم بووە باس وخواسى نێوان عێراق و ئەمریکا.

،

هەر لەوبارەیەوە و لە میانی کۆنگرەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و مانەوەو بەردەوامبوونی هێزەکانی ئەمەریکا وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە کردەوە. 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل