fbpx
Shadow Shadow

لەباره‌ی هێرشەکەى سەر حزبوڵاى عێراقى، پۆمپیۆ پەیوەندى بە سێ وڵاتەوە دەکات

08:46 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سێ وڵاتدا جەختیکردەوە، وڵاتەکەى بە توندى وەڵامى هەر هێرشێکى ئێران و بریکارەکانی دەداتەوە کە هێزەکانى ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانیان بە ئامانج بگرێت.

.

پۆمپیۆ لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ شازادەى جێنشینى سعودیە، ئێرانى تۆمەتبارکرد بە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانى بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکە.

.

روونیشیكرده‌وه‌، هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر کەتائیبى حزبوڵاى عێراقى وەڵام بووە بۆ هێرشەکەى سەر بنکەیەکى سەربازى لەکەرکوک کە بەهۆیەوە كارمه‌ندێكی ئەمریکیی گیانى لەدەستدا.

.

پۆمپیۆ هەروەها لە پەیوەندییەکى دیکەى تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن زاید جێنشینى حاکمى ئەبوزەبی، تاوتوێی هێرشەکەى سەر حەشدى شەعبى کرد لە عێراق و سوریا بۆ وەڵامدانەوەى ئێران.

.

هەروەها پۆمپیۆ لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ڕێوشوێنى توند و یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەکانى لە هەڕەشەکانى ئێران.

.

شه‌وی یەکشەممە هێزه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵای سه‌ر به ‌حه‌شدی شه‌عبی له ‌پارێزگای ئه‌نبار و له ‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان كرد، به هۆیه‌وە 25 چه‌كدارى ئەو گروپە کوژران و دەیانیش برینداربوون.

.

هێرشەکەى ئەمریکا کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و بەرسانى ئەمریکا جەختیان کردەوە هێرشەکان پەیامێک بوون بۆ ئێران.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل