fbpx
Shadow Shadow

“لێیگەڕێ با بگەنێت”.. لە عێراقیش بایکۆتی کاڵای ئێرانی دەستیپێکرد

16:27 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەشێک لە عێراقییەکان هەڵمەتێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکردووە بۆ بایکۆتی بە کۆمەڵی کاڵا ئێرانییەکان وەک کاردانەوەیەک لە بەرانبەر “دەستێوەردان و بەشداری ئێران لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانى ئەم دواییەی عێراقییەکان.”

.

چالاکان و بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەڕێگەى هاشتاگی “خلیها_تخیس” (لێیگەڕێ بە بگەنێت) هەڵمەتەکەیان دەستپێکردووە و داوای بایکۆتکردنی هەموو کاڵایەک دەکەن کە لەسەر نوسرابێت “لە ئێران دروستکراوە”

یەکێک لە بەشداربووانی هەڵمەتەکە دەڵێت، “ئامانج لەو کارە سزادانی تاران و فشارە بۆسەر ئابورییەکەى لەپێناو وەستاندنی دەستێوەردانەکان لە عێراق.”

هاوکات بەشداربووانی هەڵمەتەکە هانی عێراقییەکان دەدەن بەرهەمی ناوخۆیی بکڕن بۆ چالاککردنی ئابوری داڕووخاوی وڵاتەکەیان.

.

لە چەند ساڵی ڕابردووەوە بازاڕی عێراق پڕبووە لە بەرهەمی هاوردەکراو لە وڵاتانی دراوسێوە، بەڵام بەرهەمە ئێرانییەکان پشکی شێریان بەرکەوتووە بەهۆی کەمی نرخەکەی و ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی.

بەرهەمە ئێرانییەکانیش لە یەک بواردا نییە، بەڵکو لە سەوزە و میوە و شیرەمەنییەکان تا کەلوپەلی کارەبای و ئۆتۆمبێل و کەرەستەى بیناسازی و غاز و کارەباشی گرتووەتەوە.

.

بۆ نمونە لە ساڵی 2016دا، قەبارەى هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق گەیشتووەتە نزیکەى شەش ملیار دۆلار، واتە 15%ی داهاتی بودجەى ساڵێکی عێراق.

‏‎#خليها_تخيسبدل ماتشتري گيمر كاله او نجود اشتري گيمر عرببدل ما تشتري جبن كاله اشتري اي جبن عراقيبدل ماتشتري حليب…

Gepostet von I'm a human am Samstag, 2. November 2019

هەڵمەتی “لێیگەڕێ با بگەنێت” هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی توڕەیی خەڵک لە خۆپیشاندانەکانى ئەمدواییە لەدژی دەستێوەردان و هەژموونی ئێران و کاری “میلشیا ئێرانییەکان” لە عێراق.

#مقاطعة_المنتجات_الأيرانية ‏شركة كالا من اشهر الشركات الغذائية الايرانية ومنتوجاتها تقريباً موجودة بكل ماركت ، خلونة نقاطعها ، وحتى مندفع فلوس للمليشيات ‎#خليها_تخيس

Gepostet von ReYam J. Mohsen am Samstag, 2. November 2019

پێشتر پەیمانگای “واشنتن بۆ توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی نزیک” چەند زانیارییەکی بڵاوکردەوە کە باسی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵێک گروپی چەکداری عێراقی و فەرماندەی سەربازییەکان لەگەڵ چەند ئەفسەرێک لە سوپای پاسدارانی ئێران کرد بۆ دروستکردنی تۆڕی قەیرانەکان کە ئەرکی سەرەکی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بوو.

.

پەیمانگاکە دەڵێت، فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی و قاسم سلیمانی، سەرۆکى فەیلەقی قودسی ئێران و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیران لە تۆڕەکەدان.

.

لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە 1ی تشرینی یەکەم، تائێستا 257 خۆپیشاندەر بە دەستى هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل