fbpx
Shadow Shadow

لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانی: کۆمەڵێک تاوانى جەنگیى بەڕیتانیا لە عێراق و ئەفغانستان پەردەپۆش کراون

17:48 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانی دوو دەزگاى ڕاگەیاندنى نێودەوڵەتى ئاشکرایکردووە، کۆمەڵێک تاوانى جەنگى بەڕیتانیا لە عێراق و ئەفغانستان “پەردەپۆش کراون”.

,

لە ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەوانى هاوبەشدا، تۆڕی میدیایی “بی بی سی” و ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایان کرد، سوپای بەڕیتانیا چەندین “تاوانی قێزەونی سەربازەکانی دژ بە هاوڵاتییانی سیڤیل لە عێراق و ئەفغانستان پەردەپۆش کردووە”.

,

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لێکۆڵینەوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەو دوو دەزگایە ماوەی ساڵێکی پێچوە، لەوماوەیەشدا ڕۆژنامەنوسان وتە و لێداوانیان لە 11 لێکۆڵەری سەربازی بەریتانی وەرگرتوە، کە پێشتر ئاشکرایانکردبو، تاوانەکان لەو دوو وڵاتە ئەنجامدراون و فەرماندە پلە باڵاکانی سوپاش هەوڵیانداوە تاوانەکان “پەردەپۆش” بکەن.

,

زۆربەی تاوانەکان لەلایەن ئەندامانی هێزی ئاسمانی تایبەتەوە (SAS) و بەتالیۆنی ” بلاک وۆچ”ى سەر بە سوپای بەریتانیا ئەنجامدراون، تاوانەکانیش بریتین لە کوشتنی بەئەنەقەست، ئەشکەنجەدان، دەستدرێژی سێکسی و ساختەکردنی بەڵگەنامەکان، وەک لە ڕاپۆرتەکەى ئەو دوو دەزگا میدیا جیهانییەدا هاتوە.

,

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر سێ ئاڕاستە کاریان تێداکراوە، کوشتنی ژمارەیەک منداڵ و گەنج لەناو ماڵەکەی خۆیاندا لە ئەفغانستان، کە سەربازێکى سەر بە (SAS) لە ساڵی 2012 ئەنجامیداوە، تائێستا هیچ ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر نەگیراوەتەبەر.

,

هەروەها لەگەڵ ئەشکەنجدانی دیلە عێراقییەکان لە سەربازەگەی “کامپ ستیڤن” و گیانلەدەستدانی دوو دیلی عێراقی و کوشتنی پۆلیسێکی عێراقی بە ناوی”ڕائید موسەوی” لەلایەن سەربازێکی دیکەى بەڕیتانییەوە بە ئەنەقەست لە ساڵی 2003، لەگەڵ کۆمەڵێک تاوانى دیکە کە لەلایەن سوپای بەڕیتانیاوە ئەنجامدراون.

,

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لێکۆڵەرە سەربازییە بەریتانییەکان، هەوڵیانداوە لێکۆڵێنەوە لە  تاوانەکان بکەن، بەڵام مایکڵ فاڵۆن، وەزیری پێشوی بەرگریی بەریتانیا، لە ساڵی 2017 هەموو ڕێکار و لێکۆڵینەوەکانی هەڵپەساردووە.

,

بی بی سی و تایمز ئەوەشیان ئاشکراکردووە، وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا فشارێکی زۆری خستوەتە سەر لێکۆڵەرە سەربازییەکانی سوپای بەریتانیا بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەربارەی ئەو تاوانانە هەڵپەسێرن و پەردەپۆشی بکەن.

,

لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا، ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە، جەختی لەوەشکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەکان بە سەربەخۆیی ئەنجامدراون و هیچ لایەنێک خۆی تێکەڵ بە لێکۆڵینەوەکان نەکردووە، هۆکاری دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیشی گەڕاندووەتەوە بۆ نەبوونی بەڵگەی تەواو.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل