fbpx
Shadow Shadow

لێکۆڵینەوەکان لەبارەى 20 ملیارەکەى پایتەختى رۆشنبیرى بەکوێ گەیشتن؟

18:20 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لیژنەى رۆشنبیرى و لاوان لە پەرلەمانى کوردستان راپۆرتێکى حەوت هەزار وشەیى لەبارەى پرسى 20 ملیارەکەى پایتەختى رۆشنبیرى ئامادەکردووە و لە دوو رۆژی داهاتوودا راپۆرتەکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.

.

مەم بورهان قانع، ئەندامی لیژنەى رۆشنبیرى و لاوان لە پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”دوا ڕاپۆرتمان تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی خەرجکردنی 20 ملیار دینارەکەی ژێرخانی ڕۆشنبیری سلێمانی کۆتایی هاتووە و لە دوو رۆژی داهاتوودا ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەین و ئەوانیش دوای خوێندنەوەی بڕیار لەوە دەدەن کە ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی یان چاودێری دارایی و داواکاری گشتی، دەکەن”.

.

ئاماژەى بەوەش کرد، تائێستا ناتوانن بڵێن گەندەڵی کراوە لە خەرجکردنی ئەو  پارەدا، بەڵام تێبینییان هەیە لەسەری، چونکە ئەو پارەیە بۆ ژێرخانی ڕۆشنبیری بووە، بەڵام پارە دراوە بە یانەی وەرزشی و جیاوازیشی تێدا کراوە، یان هەبووە 450 ملیۆنی وەرگرتووە و هەبووە 10 ملیۆنی وەرگرتووە، بۆیە ئەوانە پێویستە بەدواداچونی بۆ بکرێت.

.

مەم بورهان قانع، روونیکردەوە، ماوەی شەش ساڵە ئەو پارەیە بۆ ژێرخانی ڕۆشنبیری سلێمانی خەرجنەکراوە، بۆیە لە ڕاپۆرتەکەدا داوایان کردووە، پەرلەمانی کوردستان حکومەت ڕاسپێرێت، کە قەرزی ئەو شەش ساڵە و ئەمساڵیش کە دەکاتە 120 ملیار دینار بخرێتە سەر حسابی ڕۆشنبیری سلێمانی و بتوانرێت سودی لێوەربگیرێت.

.

جەختیشى کردەوە، خۆی هەوڵ دەدات لە پەرلەمان لۆبی بۆ ئەو پرسە بکات و زۆرترین واژوو کۆبکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەو پارەیە بۆ ڕۆشنبیری سلێمانی بگەڕێندرێتەوە.

 

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل