fbpx
Shadow Shadow

لێکۆڵینەوەکان لەبارەى تەقینەوەی کۆگاکانى حەشد کۆتایی هات.. “ئەمریکییەکان چییان وتووە؟

15:03 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لیژنەى ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق کۆتایهاتنی کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بابەتى تەقینەوەى کۆگا و بارەگاکانی چەکی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند.

لەبارەى لێکۆڵینەوەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی ئەیلولی 2019، عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەى ئاسایش و بەرگریی وتی، “لایەنی ئەمریکییەکان کە بەرپرسن لە پاراستن و چاودێریکردنی ئاسمانی عێراق بە لایەن عێراقییان وتووە کە بۆردومانەکان لەلایەن فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلییەوە ئەنجام دراون.”

.

ویشی، “ژمارەى هێرشەکان بۆسەر حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان گەیشتووەتە 12 بۆردومان، هەندێکیان ڕاگەیەنراون و هەندێکیشیان بێدەنگییان لێکراوە.”

عەبدولخالق عەزاوی بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت “کوان ئەو پارەیەی تەرخانکرا بۆ هێزە ئەمنییەکان کە ئێستا ناتوانن ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بدۆزنەوە کە بواری ئاسمانی عێراق دەبەزێنێت.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل