fbpx
Shadow Shadow

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌خه‌رجكردنى 20 ملیاره‌كه‌ى پایته‌ختى ڕۆشنبیرى به‌كوێ گه‌یشت؟ [تایبەت]

16:53 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

نزیکەى هەفتەیەکە لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كه‌یسى شێوازى خه‌رجكردنى 20 ملیار دینارەکە‌ى پایتەختى رۆشنبیرى لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى، ده‌ستیان به‌كاروبارى لێكۆڵینه‌وه كردووه‌ و بەوتەى ئەندامێکى لیژنەکە به‌منزیكانه ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان ، بۆ ڕاى گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن.

.

مه‌م بورهان قانیع، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ڕۆشنبیرى په‌رله‌مانى کوردستان و هاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ 20 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و پرسه‌ به‌رده‌وامه‌ و سبه‌ینێ (دوو شه‌ممه،‌ 23ى ئه‌یلولى 2019) له‌كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى ڕۆشنبیرى په‌رله‌ماندا  تاوتوێى كاره‌كانى لیژنەکە دەکرێت و دوا پێشهاته‌كانیش له‌و باره‌وه‌ باسده‌كرێت”.

.

وتیشى، هه‌فته‌یه‌كه‌ لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه‌ و كه‌ى گه‌یشتنه‌ ده‌رئه‌نجامى كۆتایى بۆ راى گشتى رادەگەیەنرێت و ڕاپۆرته‌كه‌ش ئاڕاسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كەن.

 

هەواڵى پەیوەندیدار:

لیژنەیەک لە پەرلەمانى کوردستان لێکۆڵینەوە لە 20 ملیارەکەى پایتەختى رۆشنبیرى دەکات

.

ساڵى 2013 له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ 20 ملیار دینار بۆ پێشخستنى ژێرخانى ڕۆشنبیرى سلێمانى خه‌رجكرا، دواى خه‌رجكردنیشى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕۆشنبیرى شاره‌كه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك، له‌لایه‌ن سه‌رۆكى لیژنه‌ى ڕۆشنبیرى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌ ئاشكرا كرا شێوازى خه‌رجكردنه‌كه‌ به‌هه‌ده‌ردانى تێدا كراوه‌.

 

.

دواتر ژمارەیەک لە نووسەر و رۆژنامەنووس و رۆشنبیر لە شارى سلێمانى کەمپینێکیان راگەیاند و داوایان لە دەستەى دەستپاکى و چاودێرى دارایى کرد وردبینى لە خەرجکردنى ئەو 20 ملیار دینارەى پایتەختى رۆشنبیرى ئەنجام بدەن و بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانیان بە بەهەدەردانى ئەو پارەیە تۆمەتبار کرد.

 

هەواڵى پەیوەندیدار:

20 ملیار دینارى پایتەختى رۆشنبیرى چۆن خەرج کرا؟ [تایبەت]

.

دوابەدواى کەمپینەکەى ئەو نووسەر و رۆژنامەنووسانەى شارى سلێمانى، ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، نووسراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا داواى لە دیوانی چاودێری دارایی هەرێم کرد وردبینی لە خەرجكردنی ئەو 20 ملیار دینارەدا بكات كە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، تەرخانكرابوو.

 

هەواڵى پەیوەندیدار:

سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان لەسەر 20 ملیار دینارەکەی سلێمانی هاتە دەنگ

.

به‌گوێره‌ى بنه‌ماكانى لێكۆڵینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى، لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ند به‌دواداچوونى ورد بۆ پرسه‌كه‌ ده‌كات و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنته‌كان به‌پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند میكانیزمێك كۆده‌كاته‌وه‌ و له‌كۆتایشدا تێبینى و ڕاسپارده‌ى خۆى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات.

.

ئه‌ندامى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پرسى شێوازى خه‌رجكردنى 20 ملیاره‌كه‌ى سلێمانى روونیکردەوە “ئێمه‌ له‌دوا تێبنیماندا بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، سه‌رپشكیان ده‌كه‌ین ئایا ئاكامه‌كه‌ى بۆ ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مان  یاخود بۆ دیوانى چاودێرى دارایى ده‌نێرێت بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كان”.

.

به‌وته‌ى مه‌م بورهان قانیع، هیچ جۆره‌ ده‌ستوه‌ردان و ڕێگرى كردنێك تا ئێستا له‌ ڕێو شوێنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پرسه‌كه‌ ڕوینه‌داوه‌.

 

هەواڵى پەیوەندیدار:

ناس کورد چەند بەڵگەنامەیەک لەبارەى 20 ملیار دینارەکەى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

.

بەگوێرەى به‌دواداچوونه‌كانى ناس كورد، دواى ته‌واوبوونى كاره‌كانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ڕۆشنبیرى په‌رله‌مان، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ڕاى گشتى ئاشكرا ده‌كرێت.

.

له‌سه‌ر دوا هه‌ڵوێستى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، كه‌ وه‌كو یه‌كه‌مین ده‌زگاى چاودێرى شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ داواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كه‌یسه‌كه‌ كرا، ڕێبوار ئەحمەد ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌فراكسیۆنى گۆڕان به‌ناس كوردى وت “له‌ 20 ملیاره‌كه‌ ملیارو نیوێكى له‌سه‌رده‌مى خولى ئێمه‌دا بووه‌ و ئێمه‌ لێكۆڵینه‌وه‌مان كردووه‌ هیچ گرفتێكى تێدا نییه‌ و په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر 18 ملیار و نیوه‌كه‌ى بێگومان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ڕۆشنبیرى پێشوو و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕۆشنبیرى قسه‌ى خۆى ده‌بێت”.

.

پێشتریش پێشه‌وا هه‌ورامانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسى شێوازى خه‌رجكردنى 20 ملیاره‌كه‌ى ڕۆشنبیرى سلێمانى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند” تێبینیان له‌سه‌ر به‌شێك له‌خه‌رجكردنى پاره‌كه‌ هه‌یه‌ و داواى به‌ڵگه‌ى پێویست و وردیان له‌و باره‌وه‌ كردووه‌”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل