Shadow Shadow

لێكۆڵه‌رێكى كاروبارى توركیا : په‌كه‌كه‌ كرده‌وه‌كه‌ى هه‌ولێرى ئه‌نجامنه‌داوه‌

17:51 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كینیه‌كانى پاراستنى گه‌له‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ ده‌ستى له‌كرده‌وه‌ى كوژرانى دیپلۆماتكارانى توركیا له‌هه‌ولێردا هه‌بوبێت، لێكۆڵه‌رێكى كاروبارى توركیاش به‌دوورى ده‌زانێت په‌كه‌كه‌ ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجامدابێت.

.

محەمەد عەباس لێكۆڵه‌ر له‌كاروبارى توركیا, به‌دورى ده‌زانێت په‌كه‌كه‌ ده‌ستى هەبێت له‌هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر دیپلۆماتكارانى توركیا و ڕایگه‌یاندووه‌ :” په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌ باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى له‌و جۆره‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ ئه‌وا زیاتر پاڵ به‌ هه‌ولێر و به‌غداوه‌ ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مانگه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غداد و ئه‌نكه‌ره‌ بۆ له‌ناوبردنى بكه‌ن. ”

.

لێكۆڵه‌رێكى كاروبارى توركیا : په‌كه‌كه‌ كرده‌وه‌كه‌ى هه‌ولێرى ئه‌نجامنه‌داوه‌

عه‌باسى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، په‌كه‌كه‌ توانای ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ چه‌ند گروپێكى جیاوازى وه‌كو یه‌په‌گه‌، یه‌په‌ژه، هه‌ڵۆكان  و چه‌ند گروپێكى تر دابمه‌زرێنیت و چه‌ند گروپێك له‌وانه‌ كرده‌وه‌كه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆ خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى و شوێنه‌وارى ئه‌و ڕوداوه‌ له‌خۆى دوربخاته‌وه‌.

.

به‌ڵام ئۆكتاى یه‌ڵماز، شاره‌زا له‌كاروبارى توركیا، بۆچونى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه‌ و جه‌ختى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ په‌كه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ڕوداوه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، لەوبارەوە وتوویەتی: ” ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى توركیا و چه‌ند پلانێكى ترى بۆ له‌ناوبردنى په‌كه‌كه‌ پێده‌چێت هه‌موو ده‌رگایه‌كى له‌و حزبه‌ داخستبێت،  ئه‌ویش گه‌یشتبێته‌ كۆتا ڕێگه‌ و پاڵى پێوه‌ نابێت ئه‌و كاره‌ جێ به‌جێ بكات.”

.

لێكۆڵه‌رێكى كاروبارى توركیا : په‌كه‌كه‌ كرده‌وه‌كه‌ى هه‌ولێرى ئه‌نجامنه‌داوه‌

ئه‌و توێژه‌ره‌ توركه‌ ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، ئاسایى بوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و توركیا به‌خێرایى به‌تایبه‌تى له‌دواى دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كان بۆ لاى یه‌كتر، ڕه‌نگه‌ پاڵى به‌په‌كه‌كه‌وه‌ نابێت ئه‌و پلانه‌ جێ به‌جێ بكات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێ چه‌ند پرسێكى تر به‌یه‌كتر تێكه‌ڵ بكاته‌وه‌.

.

هه‌رچه‌نده‌ هیچ لایه‌نێك  ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌كه‌ى نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام میدیاكانى توركیاى نزیك له‌حكومه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن چه‌ند لایه‌نێك توانیویانه‌ ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ئه‌نجامبده‌ن له‌وانه‌ پارتى كرێكارانى كوردستان، گروپى فه‌تحوڵا گوله‌ن و ئه‌و گروپه‌ تونده‌ڕه‌وانه‌ ده‌ستیان تێدا هه‌بێت كه‌ ده‌ڵین توركیا به‌شداره‌ له‌شه‌ڕه‌كانى باكورى سوریادا.

.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل