fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لێدوانی یەکەی حەفتای پێشمەرگە لەسەر ناردنی هێز بۆناو شار

13:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

لەدوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی لە فەرماندەیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەی پرسیوە، ئەگەر پێویستی کرد دەتوانن هێز بنێرنە ناوشار بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ئەو هێزە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەو کارە و بڵاوەپێکردنی پێشمەرگە لە ناو شاردا.

. 

مستەفا چاوڕەش، فەرماندی گشتیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانمان لەناو شاری سلێمانی بۆ زیاتر جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستنی هاووڵاتیان، ئەوەشمان بە پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاندوو و هێزەکانمان ئامادەن”.

. 

وتیشی: “پێشتر پارێزگاری سلێمانی پێی وتین ئەگەر لەکاتی پێویستیدا داوامان لێبکەن دەتوانین هێز بنێرینە ناو شار یاخود نا، ئێمەش بە بەڵێ وەڵاممان داونەتەوە و ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ ئەو مەبەستە و هێزەکانمان ئامادەن بۆ ئەو کارە”.

. 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی تەندروستی، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم و بەتایبەت لە سلێمانی لە هەڵکشاندایە و هاووڵاتیانیش بەردەوامن  لە پێشێلکردنی ڕێناییەکان و چونەدەرەوە لە ماڵەوە و داوای زیاتر پابەندی هاووڵاتیان دەکەن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.

.

 

هەر ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا داواکاری گشتیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەرکەسێک پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبێت و بە ئەنقەست یاخود بە هەڵە ببێتەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ئەوا ڕێکاری یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل