fbpx
Shadow Shadow

لێدوانی فەرمی بەغدا لەبارەى ڕێكکه‌وتن لەگەڵ هه‌رێم لەدوای دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدی

15:50 شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ڕایگەیاند، هێشتا عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ و به ‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یشى، ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ى هه‌رێم و به‌غدا هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و كارى پێده‌كرێت.

.

سه‌عد حه‌دیسى، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق تایبه‌ت به ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “تا ئێستاش عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوبدات ئه‌وا حكومه‌ت وه‌كو كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ و كاره‌كانى ڕۆژانه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌بات.”

.

وتیشی، “ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ ڕێکكه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێم و عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ قۆناغێكى زۆر باشمان بڕیووه‌ و كاروباری دانیشتنه‌كان زۆر به ‌ئه‌رێنى و باشى له‌نێوان هه‌ردوولادا تێپه‌ڕیووه‌، له ‌ئاینده‌یه‌كى نزیكیشدا ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌گاته‌ قۆناغى كۆتایى.”

.

وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق ئه‌وه‌شى دركاند کە بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێكکه‌وتنه‌ نوێیه‌كه‌ میكانێزمێكى نوێتر بۆ مامه‌ڵه‌ى نێوان هه‌رێم و فیدراڵ له‌ ئاینده‌دا دیارى ده‌كرێت .

.

سه‌عد حه‌دیسى باسى له‌وه‌ش كرد، هێشتا ڕێكکەوتنەکە واژۆ نه‌كراوه‌ به‌ڵام قه‌ناعه‌تى ته‌واو و  تێگه‌یشتنى ته‌واو له‌سه‌ر ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ كراوه‌ و حكومه‌تى فیدراڵیش سوره‌ له‌سه‌ر ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ و بۆ ساڵى ئاینده‌ش ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

.

“هەنگاوی باش نراوە و هێشتا گەشبینین”

هاوکات جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، “ئێمە لەگەڵ حکومەتى عێراق بەردەوامین، کۆمەڵێک کۆبوونەوە کراوە و هەنگاوی زۆر باش نراوە، خاڵی هاوبەشیش زۆرن و هێشتا گەشبینین.”

.

وتیشی، “بەمزوانە هەڵوێستەکان ڕوون دەبنەوە و حکومەتى هەرێم پێیوایە دەبێت لەگەڵ حکومەتى عێراق ڕێکبکەوین بۆ زامنکردنی مافە دەستوری و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

.

نوێنەری حکومەتى هەرێم لە بەغدا ڕەتیکردەوە سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواخرابێت و ڕایگەیاند، “تا ئەم کاتە هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ دواخستنی سەردانەکە و بڕیارە سبەینێ شاندی هەرێم بگاتە بەغدا.”

.

ئەمڕۆ شەممە، 30ی تشرینی دووەمی 2019، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتى هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “سبەینێ شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن بۆ گفتوگۆی چۆنیەتی هەموارکردنەوەى دەستور و ڕێککەوتنى کۆتایی لەسەر نەوت و بودجە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل