fbpx
Shadow Shadow

لێدوانی عادل عەبدولمەهدی لەدوای ڕێککەوتنی 12 لایەنی سیاسی عێراقى و کورد

15:01 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق لەبارەی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسیەکانی عێراقەوە نامەیەکی ئاڕاسته‌ى عه‌مار حه‌كیم،  سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ کرد و سوپاسى ده‌كات بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى ئه‌نجامیداوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كان لە عێراق.

.

عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق له‌و نامه‌یه‌دا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووە: “ئەو دەستپێشخەرییەی عەمار حەکیم گرنگە بۆ یه‌كڕیزى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنى داواكارى مه‌رجه‌عیه‌ت و هاووڵاتیانی ناڕازی و چاکسازیخوازی عێراق”.

.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نامەکەدا بۆ عەمار حەکیمی نووسیوە:”سوپاست ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى داوته‌ بۆ گه‌یشتن بە كۆمه‌ڵێك خاڵ كه‌ بەهۆیەوە‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و دادوه‌رى و جێبه‌جێكردن به‌ڵێنیان داوه‌ له‌ كاتێكى دیاریكراودا بگه‌نه‌ کۆمەڵێک ئامانج و ئەنجامدانی چاکسازی لە عێراقدا”.

.

عادل عەبدولمەهدی، سوپاسی تەواوی ئەو لایەنە سیاسیانەی کردووە کە بەشداربوون لەو ڕێککەوتنەدا و بە هەنگاوێکی مێژوویی ناوی برد.

.

نامەکەى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەکاتێکدایە، پێشتر سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ناس کوردى وت “12 لایەنى سیاسی عێراق لە ماڵى عەممار حەکیم، سەرۆکى رەوتى حیکمە لە شارى بەغدا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى نەخشەرێگایەک لە 40 خاڵدا کراوە لەچوارچێوەى داواکارییەکانى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکان”.

.

بەگوێرەى سەرچاوەکەى ناس کورد “لەکۆبوونەوەکەدا سەرجەمى کوتلە سیاسییەکان جگە لە کوتلەى سائیرون ئامادەبوون و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى یاسایەکى نوێى هەڵبژاردنەکان کراوە جیاواز لەوەى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق قسەى لەبارەوە کراوە”.

.

سەرچاوەکە ئاشکراشى کرد، ئەو یاسایەى کە تاوتوێ کراوە جەخت لەسەر هەڵبژاردنى راستەوخۆى سەرۆکى حکومەت و پارێزگارەکان و بژاردەى هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردنى دەرەوەى وڵات دەکات.

.

بەگوێرەى سەرچاوەکە کۆبوونەوەکە وەک بەدەنگەوەهاتنێک بووە بۆ داواکارییەکانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان و ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە دەیانەوێت کەشێکى گونجاو بۆ جێبەجێکردنى ئەو داواکارییانە بڕەخسێنن بە لەبەرچاوگرتنى کاتێکى دیاریکراو کە 40 رۆژ زیاتر نەخایەنێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل