Shadow Shadow

لێدوانی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی توندتر دەبێت، بۆ یەکەمجار قۆنەرەشی تێکەووت

18:21 شه‌ممه‌ 01 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز
لەدوای دەنگنەدانی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان بە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان تادێت لێدوانە توندەکانی یەکێتی و پارتی روو لە هەڵکشان دەکات و ئەمڕۆ (شەممە) کە سەرەتای مانگی حوزەیران بوو لێدوانە توندەکان ئاستێکی تری بەخۆیەوە بینی و بۆیەکەمجار “قۆنەرە”ی تێکەوت.

.

یەکەمین لێدوان لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبەوە هات، تیایدا ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی وتی “وەکو سەرکردایەتی پارتی، بڕیاری ئەوەمان داوە بەردەوام بین لەسەر پڕۆسێسی دروستکردنی حکومەتی هەرێم بەپێی یاسا”.

.

شاوەیس ئاماژەی بەوە کرد، پارتی بە ئاڕاستەی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم و دروستکردنی کابینەی حکومەت لەکاتی خۆیدا کاردەکات و وتیشی “پڕکردنەوەی پۆستەکانی یەکێتی پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە”.

.

هێندەی نەبرد وتەبیژی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دۆخەکەی زیاتر ئاڵۆزکرد و یەکێتی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە رۆژی دەنگدان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یەکێتی لە رێککەوتنەکەی لەگەڵ پارتی پاشەکشەی کردووە.

.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوە کرد “بەردەوام دەبین لەسەر پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو کاتەی کە یاسا دیاریکردووە بۆ پێکهێنانی کابینەکە”.

.
بەو پێیە بێت پارتی دەیەوێت سیناریۆی کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە بکاتەوە و پۆستەکانی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا بە بەتاڵی بهێڵێتەوە تا ئەو کاتەی دەگەنە رێککەوتن.

.

بەڵام یەکێتیش پێناچێت ئەمجارە ئەوە قبوڵ بکات و پێشتر فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کورد-ی وتبوو “ئەگەر پارتی هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکومەت بنێت و پۆستەکانی یەکێتی بە بەتاڵی جێببهێڵێت، ئەوا دواتر دەبێت هەر خۆی ئەو پۆستانە پڕبکاتەوە، چونکە یەکێتی پڕۆسەی سیاسی بایکۆت دەکات و بەشداری حکومەت ناکات”.

.

له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ڕێوره‌سمی یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی‌ یه‌كێتیش له ‌كه‌ركوك، لاهور شێخ جه‌نگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری -زانیاری، لێدوانە توندەکانی بەرامبەر بە پارتی بردە قۆناغێکی ترەوە و هۆشداری ئەوەیدا ” هەر کەس لە هەر پلە و پایەیەک بێت و بێ بەڵگە تەخوینی یەکێتی بکات قۆنەرەی لاستیکی منداڵێکی کەرکوک دەخاتە دەمییەوە.

.

لاهورشێخ جەنگی هەڕەشە ئاساش وتی “پشودرێژی یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ له‌كه‌ركوك هه‌یه‌ ته‌نها له‌پێناوی ئارامی و ئاسایشی شاره‌كه‌ بووه‌، به‌ڵام خه‌ریكه‌ پشوو درێژیمان كۆتایی دێت”.

.

پەیوەست بە پرسی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ شاری کەرکوک کە لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەوڵی بۆ دەدات و بە ئیستیحقاقاتی حزبەکەی دەزانێت، کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی رەتیکردەوە لە بارەی دانانی فەرەیدون عەبدولقادر بە پارێزگاری ئەو شارە لەگەڵ مەسعود بارزانی هیچ راوێژ و رێککەوتنێکیان کردبێت.

.

لەراگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی کۆسرەت رەسوڵدا ئاماژە بەوە کراوە، پرسی دیاریکردنی فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگاری کەرکوک بە پێچەوانەوە باسی لێوە دەکرێت.

.

روونیشیکردەوە، پاش ئەوەی ساردی کەوتە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتییەوە، چاوی بە مەسعود بارزانی کەوتووە بەڵام باسیان لە دانانی فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگاری کەرکوک نەکردووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل