fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەنجومەنى دادوەرى: تۆمه‌تباره‌كان به‌ ده‌سته‌به‌ری ئازاد كراون

پارێزگارى هەولێر: سەرجەم تۆمەتبارەکانى دۆسیەى دەستدرێژیکردنە سەر کچەکە دەستگیرکرانەوە

20:56 هه‌ینی 21 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم تۆمەتبارەکانى دۆسیەى دەستدرێژیکردنە سەر کچەکە دەستگیرکرانەوە، کە دادگا بە کەفالەت ئازادیکردبوون، ئەنجومەنى دادوەریش دەڵێت ئەو کەسانە بە دەستبەرى ئازادکرابوون.

.

ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو دۆسیەى ئەو کچە کە لەنیسانى 2019 لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستدرێژی کرایە سەر و دواتر لە شوێنێک فرێدرا، هاتەوە بەر باس، دواى ئەوەى باوکى پۆلیسى هەولێرى تۆمەتبارکرد بەوەى تۆمەتبارانى ئازادکردووە و هەڕەشەى ئەوەشی لێکراوە کە کەیسەکەى بکشێنێتەوە.

.

فرسەت سۆفى پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند “ئەو تۆمەتبارانە پێشتر دووجار دەستگیرکرابوون، دواى ئەوەى لەقۆناغى لێکۆڵینەوە چووە بەردەم دادگا بەشێکیان بە کەقالەت ئازادکرابوو، یەکێکیان لە زیندان ماوەتەوە”

.

وتیشى “ئەمڕۆ توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێنەوە، هەموو تۆمەتباران دەستگیرکراون و لە زیندانن، بە سزاى یاسایی خۆیان دەگەن، سەرۆکى حکومەت خۆى سەرپەرشتى ئەم دۆسیەیە دەکات”.

.

پارێزگارى هەولێر جەختیکردەوە، هەر کەسێک لەهەر پێگەیەکدا بێت و هەڕەشەى لە باوکى کچەکە کردبێت لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت و بە سزا دەگەیەنرێت “نەدەبوو ئەم خەڵکانە شمولى دەستبەرى کەفالەت بکەن، ئەوەش بریارى ددگا بووە، بەڵام لە ئێستاوە کەفالەت نایانگرێتەوە تا دۆسیەکە یەکلایی دەبێتەوە”.

.

لاى خۆیەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئەمرۆ هەینى لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، “ئه‌و دۆسیه‌یه‌ له‌ قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا تاكو بۆ دادگای تاوانه‌كان ره‌وانه‌ كراوه‌ به‌ وردی كاری له‌سه‌ر كراوه‌و دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران كه‌ دوو ئافره‌ت و پیاوێك بوون به‌ راگیراوی له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كران له‌ قۆناغی دادگایی كردن له‌ دادگای تاوانه‌كان به‌ پێی یاساو ده‌سه‌ڵاته‌ رێپێدراوه‌كان  تۆمه‌تباره‌كان به‌ ده‌سته‌به‌ری ئازاد كراون تاكو ئه‌نجامی دادگاییكردنیان یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌”.

.

باسى لەوەشکردووە، ئێستاش پرۆسه‌ی دادبینی له‌م دۆسیه‌یه‌ له‌ دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌و هه‌ر بڕیارێكیش ده‌ركرابێت قابیلی تانه‌لێدانه‌ به‌ رێگه‌ یاساییه‌كانه‌وه‌. ئێمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نین كه‌ پرۆسه‌ی دادبینی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ به‌ رێڕه‌وی یاسایی خۆیدا تێپه‌ڕ بووه‌ه‌و دادگا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ تێڕوانینی حزبایه‌تی یان لایه‌نگری بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو كار ناكات

.

ئەنجومەنەکە کە بەرزترین دەسەڵاتى دادوەریە لە هەرێمى کوردستان دەڵێت “هه‌ر كه‌سێك تێبینی یان رخنه‌ی له‌ بڕیاره‌كانی دادگا هه‌یه‌ ده‌توانێ به‌ رێگه‌ی یاسایی خۆی تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ بدات . هه‌روه‌ها سكاڵاكار له‌گه‌ل بریكاره‌كه‌ی ده‌توانێ سه‌ردانی دادگای تاوانه‌كان بكات بۆ دڵنیابوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌چوونی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه”‌.

.

رووداوەکە لەگەڕەکى ژیانى هەولێر روویداوە، کە ئەوکات وا بڵاوکرایەوە کە چەند کەسێک بە هاوکارى زڕدایکى منداڵەکەیان رفاندووە و دواتر دەستدرێژیان کردووەتەسەر.

.

پۆلیسى هەولێر دوێنێ پێنجشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا وەڵامى باوکى کچەکەى دایەوەو ڕایگەیاندبوو، هەڕەشەیان لە هیچ كەسێك نەکردووە بۆ تەنازولكردن لە داوا یاساییەكەی، ئەو پەڕاوەش (١٠)مانگ بەر لە ئێستا تۆمار کراوە و کەیسەکە كۆتایی پێھاتووەو ڕەوانەی دادگایان كردووە و ھیچ لێکۆلینەوەیەک لای پۆلیسی ھەولێر نەماوە.

.

ئەمرۆش سەمیر هەورامی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکوەزیران لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانی بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و لەلایەن پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دڵنیا کراوەتەوە کە رێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر. ئێستا تاوانبارێک گیراوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ چەند گومانلێکراوێکی دیکە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.

 

.

جەختیکردووەتەوە “هیچ نەرمی نواندن و چاوپۆشیکردنێک بەرامبەر تێوەگلاوانی ئەم تاوانە قێزەونە کە لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩دا روویداوە‌ قبوڵ ناکرێت”.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل