fbpx
Shadow Shadow

44 کەس لەشارە کوردییەکان کوژراون

لێبوردنی نێودەوڵەتی: لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا 106 کەس کوژراون

19:33 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێشێلکاریی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانى دژی خۆپیشاندەران ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، 106 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2019، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەى بەوەکرد “لەرۆژی هەینیەوە بەهۆی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانەوە 106 هاوڵاتی لە 21 شاری ئێران کوژران و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون”.

.

باسى لەوەشکردووە، “لەشارە کوردییەکانی ئێران 44 کەس لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراون”.

.

بەپێی ئامارەکان ژمارەی کوژراوەکان بەم شێوەیەیە:

پارێزگای سنە 10 کەس

پارێزگای کرماشان 30 کەس

پارێزگای ورمێ 4 کەس

پارێزگای خوزستان 35 کەس

پارێزگای تاران 9 کەس

پارێزگای فارس 6 کەس

پارێزگای ئەلبوز 4 کەس

پارێزگای کرمان 1 کەس

پارێزگای ئەسفەهان 1 کەس

.

چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەرفراوانى خۆپیشاندان ئێرانى گرتووەتەوە لەدژى گرانکردنى نرخى بەنزین لەلایەن حکومەتەوە، ئەمڕۆش هاوڵاتییانی نزیکەی 100 شار و شارۆچکە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد.

.

بەپێی میدیاکانی سەر بە حکومەتی ئێران، لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا سێ ئەندامی هێزەکانی بەسیج لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت کوژراون، کە یەکێکیان ئەفسەرە لە سوپای پاسدران و ئەندامی بەسیجیشە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل