ناس کورد-
یانەی لیڤەرپول لەسەر پێکانەکەی محەمەد سەڵاح رایگەیاند، پێکانەکەی سەخت نییە و پێدەچێت دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان چاکبێتەوە.
.
شەوی ڕابردوو لە یاری یانەکەی بەرامبەر لیستەر سیتى، محەمەد سەڵاح توشی پێکان بوو، بەناچاری یاریگای جێهێشت، ئەوەش ترسێکی زۆری لای هاندەرانی لیڤەرپوڵ دروستکرد.
.
لەوبارەیەوە ئەمڕۆ دوشەممە یانەی لیڤەرپوڵ لە رونکردنەوەیەکدا دڵنیایی داوە بە هاندەرانی یانەکە کە پشکنینی پزیشکی بۆ سەڵاح کراوە و توشی پێکانێکی سەخت نەبووە، پێشبینیش دەکەن دوای تەواوبوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەستێرە میسرییەکە بگەڕێتەوە ناو یاریگاکان.
.
سەڵاح بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکانی میسر دوورخراوەتەوە و پێدەچێت بۆ یارییەکەی یانەکەیان بەرامبەر مان یونایتد ئامادەبێت، کە لیڤەرپوڵ پێویستییەکی زۆری بەو ئەستێرەیەی یانەکەیەتی، چونکە بۆ نۆیەمین بردنەوەی لەسەریەک یاری دەکات.