fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لیڤەرپوڵ لەبارەی گەڕانەوەی جیرارد بۆ یانەکە بۆ بەرزکردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی بڕیاریدا

21:13 سێ شه‌ممه‌ 11 شوبات 2020
article image

 

ناس کورد-

 

بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ڕەتیانکردەوە ستیڤن جیراردی ئەستێرە و کاپتنی پێشووی یانەکە بگەڕێننەوە تا وەک وەفایەک بۆ ئەو یارزانە، نازناوی پریمەرلیگ لەگەڵ یانەکە بەرزبکاتەوە.

,

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاندەرانی یانەی لیڤەرپوڵ داوایانکرد، یانەکەیان لە پێنج هەفتەی کۆتایی خولی ئینگلیزیدا ستیڤن جیراردی کاپتنی پێشووی یانەکە بگەڕێننەوە، تا ئەوەی لەگەڵ یانەکەدا نازناوی خولەکە بەرزبکاتەوە.

,

لەوبارەیەوە بیتێر مۆر، به‌ڕێوەبه‌ری جێبه‌جێكاری لیڤه‌رپوول ڕایگەیاند: ” لەوبارەیەوە گفتوگۆمان کردووە، بەڵام، ئه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ ڕووبدات کە جیرارد بۆ ئەو ماوەیە بگەڕێتەوە یانەکە، چونکە ئەو ئێستا ڕاهێنەرە و لەوکاتەدا پێویستە وەک یاریزان بگەڕێتەوە”.

,

وتیشی: “هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی، جیرارد کە یاریزانی پێشووی لیڤه‌رپولە، له‌سه‌ر ئه‌ستۆی یاریزانانی ئێستای یانه‌كه‌ ئه‌و نازناوه‌ به‌رز بكاته‌وه‌، بۆیە ناتوانین ئەوە بکەین و ئەوە بڕیاریی كۆتاییه‌”.

,

جیرارد له‌ ساڵی 1998وە له‌ یانەی لیڤەرپوڵ دەستی بە یاریکردن کردووە و بۆ ماوەی 17 ساڵ و واتە تا ساڵی 2015 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا بەشداری     504 یاریی لەگەڵ ئەو یانەیەدا کرد و توانی 120 گۆڵ تۆمار بكات.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل