Shadow Shadow

"پێویستە پەیوەندی حزبی و حکومی جیابکرێتەوە لەداگیرکاری وڵات"

لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ: پێویستە سنورێک بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا دابنرێت

08:41 شه‌ممه‌ 01 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان جەختدەکاتەوە پێویستە سنورێک بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا لەسەر خاکی هەرێم دابنرێت و بڕیاردەری لیژنەکەش دەڵێت: “پێویستە چیتر حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بێدەنگ نەبن”.

.

شاخەوان ڕەوف بەگ، بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “داگیرکاریەکانی تورکیا چەندین ساڵە بۆ ناو خاکی هەرێم بەردەوامە و ناکرێت چیتر حکومەتی بێدەنگ بێت و پێویستە هەڵوێستیان هەبێت”.

.

وتیشی، وەک لیژنەکەیان گفتوگۆیان لەوبارەیەوە کردووە و چارەسەرکردنی ئەو دۆخە و سنور دانانێک بۆ ئەو داگیرکارییانە لەپێشینەی کارەکانی لیژنەکەیان دەبێت، دوای پشووەکانی جەژنیش دووبارە گفتوگۆی لەسەر دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو پرسە ببەنە ناو هۆڵی پەرلەمان.

.

سەبارەت بەوەی حزبەکانی هەرێم یاخود حکومەت پەیوەندییان لەگەڵ تورکیادا هەبێت، بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش ئاماژەی بەوەدا، پەیوەندی حزبەکان و حکومەت لەگەڵ وڵاتێکدا جیایە لە داگیرکردنی خاکی وڵات و زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان و ناکرێت تێکەڵ بکرێت.

.

شاخەوان ڕەوف بەگ جەختیشیکردەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی چیتر حکومەت بێدەنگ نەبێت و پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ هەڵوێستی جددیان هەبێت لەو پرسەدا.

.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە 30ی ئایاری 2019 وەزارەتی بەرگری تورکیا دیمەنی ڤیدیۆیی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی سوپای وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە لەناو هەرێمی کوردستان و لە شاخی خواکوڕک دژ بە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ئەنجامیداوە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل