fbpx
Shadow Shadow

لیژنەی نەوت و وزە لەبارەی ڕادەستنەكردنی نەوتی هەرێمەوە هەڕەشە دەكات

17:14 پێنج شه‌ممه‌ 23 ئایار 2019
article image

ناس كورد – وریا حسێن

پەرلەمانتارێكی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی ئەوە دەكات ئەگەر هەرێمی كوردستان نەوتی خۆی ڕادەست نەكات، ڕێوشوێنی توند دژی دەگیرێتەبەر.

.

موزەفەر ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە”حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی یاسای بودجەی عێراق نەبووە، كە هەرێم پابەند دەكات بە ڕادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە بەغداد”.

.

وتووشیەتی “لیژنەی نەوت و وزە لەپێناو پابەندكردنی هەرێم بەیاسای بودجەوە دەستی كردووە بە جوڵە، بەو ئاڕاستەیەی هەرێم ناچاربێت ئەو بڕە نەوتەی بۆی دانراوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە پێویستە بیدات و نەیداوە، لەئەگەری پابەندنەبوونیشی ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی توند دەبێتەوە”.

.

لەبەرامبەردا دانا جەزا پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لەڕووی یاساییەوە ناتوانن ڕێوشوێن دژی كوردستان بگرنەبەر چونكە لەبنەڕەتدا عێراق ئێستا تەنها مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەنێرێت بەشەكانی دیكەی بوجە لەوانە (گەشەپێدانی هەرێمەكان، بەكارخستن) نانێرن وتیشی “ئێستا بەفعلی بەغداد نیوەی بودجەی كوردستانی بڕیوە، بەوپێیەش بۆ كۆی ساڵەكە عێراق شەش بۆ حەوت ترلیۆن دینار لە بودجەی هەرێم دەبڕێت”.

.

هەرێمی كوردستان تائێستا پابەندی ئەوە نەبووە ئەو بڕە نەوتەی خۆی لەڕێگەی سۆمۆوە بفڕۆشێت كە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتە لە بودجەی گشتی عێراق بۆی دانراوە، بەرپرسانی عێراقیش هەڕەشە دەكەن ئەگەر هەرێم پابەند نەكرێت ئەوا “نەوتەكە بە پارە دەشكێنرێتەوە لەبەشە بودجەی هەرێمی دەبڕن”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل