fbpx
Shadow Shadow

لیژنەیەکی هەشت کەسی سەردانی کێڵگە شووتییەکانی پێنجوێن دەکەن

12:44 شه‌ممه‌ 17 ئاب 2019
article image

ناس کورد

بڕیارە سبەینێ لیژنەیەکی هەشت کەسی لە کشتووکاڵی سلێمانی، سەردانی کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی شووتی پێنجوێن بکەن بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئەو بەرهەمە کشتووکاڵییە دروستبووە.

.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە سەر بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەی قەزای پێنجوێن سبەی لیژنەیەکی بەدواداچوونی پێکهێناوە و لە زووترین کاتدا ئەنجامی لیژنەکە ئاشکرا دەکەن.

.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی وتی بەکارهێنانی ماددەی کیمایی لە پێگەیاندنی بەرهەمە کشتوكاڵییەکاندا ڕێگە پێدراوە و سەرجەم ئەو بەرهەمانەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێن بەوشێوازە پێدەگەیەنرێن.

.

هەفتەی ڕابردوو، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، تێیدا کەسێک باس لە بەکارهێنانی چەند ماددەیەکی کیمیایی بۆ پێگەیاندنی شووتی لە ماوەیەکەی کەمدا دەکات، گرتە ڤیدیۆییەکە کاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

.

شاڵاو جەمال باسی لەوەکرد، بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی ئەو مادە کیمیاییانە بۆ پێگەیاندنی بەرهەمە کشتووکاڵییەکان زیانی بۆ خودی بەرهەمەکەش دەبێت و بەرهەکە تێکدەدات بۆیە جوتیار ناچارە بە وریاییەوە بەکاری بهێنێت بۆ ئەوەی زیانی پێنەگات.

.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، بەرهەمی ئەمساڵی شووتی پێنجوین، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و نرخەکەی لە بازاردا هەرزانترە و کوالێتی هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو نیە.

.

لەوبارەوە بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی وتی: “گۆڕانکاری لە کوالێتی بەرهەمی شووتی پێنجوێن، پەیوەندی بە بەکارهێنانی مادەی کیمیایی نیە دەنگونجێت پەیوەندی بەو تۆوانەوە بێت ئەمساڵ جووتیارەکان ناشتوویانە.”

.

هەروەها ئەوەشی زیاد کرد کە بەکارهێنانی ئەو مادانە نوێ نییەو لە تەواوی ئەو بەرهەمە خۆراکیانەدا بەکاردێت کە لەدەرەوە هاوردە دەکرێن و لە ناوخۆش بەرهەم دێن.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل