fbpx
Shadow Shadow

لیژنەیەکى 150 کەسى دەستورى سوریا دەنووسنەوە

20:37 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نەتەوە یەكگرتووەكان وادەی نووسینەوەی دەستوری سوریا و ژمارەی ئەندامەكانی، ئاشکراکرد و ئاماژە بەوە دەکات “لە 1ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ کارەکانى پڕۆژەى نووسینەوەى دەستورى سوریا دەستبەکاردەبێت”.

.

ئەمڕۆ (دووشەممە، 28ى تشرینی یەکەمی 2019)، گیر  پیدەرسن، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا ڕایگەیاند”دەبێت دەستور ببێتە هۆكاری چارەسەركردنی کێشەکانی سوریا”.
.
گیر پیدەرسن ئەوەشی ئاشکراکرد، ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، كارەكانی پڕۆژەی نووسینەوەی دەستوری سوریا دەستبەکار دەبێت.
.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا، ئەوەشی خستەڕوو،”ژمارەی ئەندامانی لیژنەكە 150 كەسن و 30٪ی ئەندامەكانی ئافرەتن و جگە لە نەتەوە یەكگرتوەكان هیچ وڵاتێكی دیكە بەشداریی لە نووسینەوەی دەستوری سوریا ناكات، بەڵكو دەبێت سورییەكان خۆیان دەستورەكەیان بنووسنەوە”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت نووسینەوەی دەستور لەسەر بنەمای یەکێتی خاکی سوریا و پارێزگاریکردن لە سەروەری ئەو وڵاتە بنووسرێتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل