fbpx
Shadow Shadow

لە چالاکییەکانى پایتەختى گەشتیارى عەرەبى خەرجکراوە

لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لە خەرجکردنى 5 ملیۆن دۆلارى پارێزگاى هەولێر دروستکرا

20:13 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند “پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەى لەسەر دۆسیەی خەرجکردنی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ پارێزگای هەولێر  کە لە چالاکییەکانى “پایتەختی گەشتیاری عەرەبی” خەرجکراوە،  پێکهێناوە”.

.

مەم بورهان قانع، ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە ماوەی ڕابردوودا ڕاپۆرتێکمان پێگەیشت لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی لەبارەی چۆنێتی خەرجکردنی ئەو پێنج ملیۆن دۆلارەی لە ساڵی 2014 بۆ چالاکییەکانى پایتەختی گەشتیاری هەولێر، تەرخانکرابوو”.

.

وتیشی: “بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کەموکوڕی و خروقاتی زۆر لە چۆنێتی خەرجکردنی ئەو پارەیەدا هەیە و ڕەچاوی بنەماکانی ژمێریاری دروست نەکراوە، بۆیە گومانی زۆر لەسەرە”.

.

ساڵی 2014 هەولێر بە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی ناسێندرا و پاش وەرگرتنی ئەو نازناوە هەر لەو ساڵەدا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ پێشخستنی ژێرخانی گەشتیاری هەولێر تەرخانکرا.

.

ئەندامەکەى لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەیەکی پێنج کەسیان لەسەر ئەو کەیسە پێکهێناوە و لەم هەفتەیەوە دەست بە کارەکانیان دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.

.

گومانکردن لە چۆنێتی خەرجکردنی ئەو پێنج ملیۆن دۆلارەی پایتەختی گەشتیاری عەرەبی هەولێر لەکاتێکدایە، هەر لەساڵی 2014دا بڕی 20 ملیار دینار بۆ پایتەختی ڕۆشنبیری سلێمانی تەرخانکرا و خەرجکردنی ئەو پارەیەش گومانێکی زۆری لەسەرە و بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەمان لیژنەی پەرلەمانی “بەهەدەردان و گەندەڵی” لە چۆنێتی خەرجکردنی ئەو پارەیەدا کراوە و ئەو کەیسەش ئێستا لە دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکییە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل