Shadow Shadow

لیژنەیەکى فیفا گەیشتە عێراق

20:17 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

لیژنەى ئەمنى یەکێتى تۆپى پێی جیهان، ئەمڕۆ گەیشتووەتە عێراق بۆ ئەوەى یاریگاکانى عێراق بپشکنێت و دڵنیاین لەوەى تا چەند لەڕوى ئەمنییەوە گونجاون.

,

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێک یەکێتى تۆپى پێی عێراق: “لیژنەیەک لە فیفاوە گەیشتوونەتە شارى هەولێر، لیژنەکەش لیژنەیەکەى ئەمنى سەر بە یەکێتى تۆپى پێى جیهانە”.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو لیژنەیە سەردانى یاریگاى هەولێر و کەربەلا و بەسڕە دەکەن، پشکنین بۆ ئەو یاریگایانە دەکرێت بۆ ئەوەى بزاندرێت تا چەند لە ڕووى ئەمنی و ئاسایشەوە گونجاوە بۆ ئەوەى یارییە نێودەوڵەتییەکانى تێدا ئەنجام بدرێت.

,

پێشتریش سەرۆکى فیفا لابردنى گەمارۆى وەرزشی سەر عێراقى ڕاگەیاند، وتى: “بەمزوانە وەرزشدۆستانى عێراق یانەکانیان لە یاریگاکانى وڵاتەکەیان دەبینن”.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل