fbpx
Shadow Shadow

لیژنەکەى پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسى گیان لەدەستدانى ئامانج بابانى و خێزانەکەى ئەمڕۆ دەستبەکاردەبێت

14:35 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی تایبەتى پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی گیانی لەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان، لە یەکەم هەنگاویشدا لیژنەکە سەردانی خێزانی هەردوولا دەکات.

.

شەوى 16 لەسەر 17ى ئەم مانگە، ئامانج بابانى و لانە محەمەد و منداڵەکەیان لەناو ئۆتۆمبیلەکەیاندا لە سلێمانى گیانیان لەدەستدا و پۆلیس رووداوەکەى بە “خۆکوژى” ناوبرد، لە ئێستاشدا پەرلەمان لیژنەیەکى لەو بارەیەوە پێکهێناوە.

.

ڕۆمیۆ هەکارى، سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ، بە ناس کوردی ڕاگەیاند “لە نێو لیژنەکەماندا لیژنەیەکی تایبەتمان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەو ڕووداوە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەو پرسە”.

.

وتیشی “ئەو لیژنەیە هەر ئەمڕۆ دەست بە کارەکانیان دەکەن و لە یەکەم هەنگاودا ئێوارەی ئەمڕۆ دێنە سلێمانی و سەردانی خێزانی هەردوولا دەکەن، بۆ ئەوەی سەرەتا قسەى ئەوان لەبارەی کەیسەکەوە وەربگرن”.

.

ڕۆمیۆ هەکارى ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لیژنەیە سەردانی پۆلیس و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکانیش دەکات و لەگەڵیاندا دەبێت لە لێکۆڵینەوەکاندا و لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان دەکەن تا کۆتایی و گەیشتن بە دەرئەنجامێکی تەواو.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل