fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

پێشمەرگەی بە پێشێلکردنی مافی منداڵ تۆمەتبار کردبوو

لیژنەى پێشمەرگە لە پەرلەمان: چاوەڕێى سوپاسمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد نەک تۆمەت

22:08 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لیژنەى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان ڕەخنە لە ڕاپۆرتەکەى نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرێت کە تێیدا هێزەکانى پێشمەرگەى تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانى پێشێلکارى دژى منداڵان و جێگرى سەرۆکى لیژنەکەش دەڵێت، چاوەڕێى سوپاسیان دەکرد نەک تۆمەتبارکردن.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی شوباتی 2020، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا لەپاڵ داعش و حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هێزەکانی پێشمەرگەشی تۆمەتبارکرد بە پێشێلکردنی مافەکانی منداڵ.

.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، زیاتر له‌ دوو هەزار و 114 منداڵی عێراقی ڕوبه‌ڕووی پێشیلكاریی توندی وەک كوشتن و شێواندن و ته‌نانه‌ت لاقه‌كردنیش بونه‌ته‌وه‌.

.

زیاتر بخوێنەوە: نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند هێزێك به‌ پیشێلكاریی به‌رامبه‌ر به‌ منداڵان له‌ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات..پێشمه‌رگه‌شی تێدایه‌

.

لەوبارەیەوە عوسمان کەریم، جێگرى سەرۆکى لیژنەى پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بە ناس کوردى وت: “شەڕ لەهەر شوێنێک ڕوو بدات ماڵوێرانکەرە و خەڵکى بێتاوان دەبێتە ئامانج، ئێمە پێشمەرگە بە بێتاوان دەزانین و کراونەتە ئامانج، پێشمەرگە نزیکەى دوو هەزار شەهیدى داوە و زیاتر لە 20 هەزار بریندارى هەیە، ڕێکخراوى داعش ئەوەى بۆى کراوە لە کۆمەڵکوژى دەستى نەپاراستوە، لەکاتى شەڕیشدا خەڵکى بێتاوان تیاچوە و ئەوەش بە ئەنقەست نەبووە، هێزى پێشمەرگە بەرگرى کردوە لە خەڵک”.

.

وتیشى: “چاوەڕێى ئەوەمان دەکرد نەتەوە یەکگرتوەکان سوپاسى پێشمەرگە بکات نەک بەو شێوەیە باسى بکات، بە پشتیوانى هاوپەیمانان و گەلى خۆمان و هێزەکانى پێشمەرگە توانیمان بە درێژایى زیاتر لە هەزار و 200 کیلۆمەتر شەڕ لەگەڵ داعش بکەین، ئەگەر ئەمە نەکرایە ئەو ڕێکخراوە دەبووە مەترسى بۆ سەر هەموو ڕۆژهەڵاتى ناوەڕست و ئەوروپا و جیهانیش”.

.

ڕونیشیکردوەتەوە، هێزى پێشمەرگە پێشێلکارى نەکردوە و بەرگرى کردوە لە خاکى کوردستان و مرۆڤایەتى، لەهیچ یەکێک لە دانیشتنەکانیش لەگەڵ شاندەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان باسى ئەوە نەکراوە پێشمەرگە پێشێلکارى کردبێت.

.

هەر سەبارەت بەو پرسە ناس کورد پەیوەندیکرد بە وەزارەتى پێشمەرگەوە و وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەدا، ئەگەر ڕاگەیەندراو یان هەر لێدوانێک و ڕونکردنەوەیەکیان هەبوو دواتر وەزارەتى پێشمەرگە بڵاویدەکاتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل