fbpx
Shadow Shadow

لیژنەى هەموارى دەستور خۆپیشاندەران بانگهێشت دەکات

08:42 یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

لیژنەکەى پەرلەمانى عێراق تایبەت هەموارکردنى دەستور بڕیاریدا ژمارەیەک چالاکوانى مەدەنى خۆپیشاندانەکان بانگهێشت بکات، بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی گۆڕانکاریی دەستورى.

.

لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دوێنێ کۆبوونەوەیەکى ئەنجامداوە، بەمەبەستى تاوتوێکردنى ئەو پێشنیازانەى لەلایەن مامۆستانى زانکۆ، دادوەران و خوێندکارانى زانکۆ و چین و توێژەکانى دیکەوە ئاڕاستەى کراوە لەبارەى هەموارى دەستورەوە.

.

لیژنەکە بڕیاریداوە ژمارەیەک چالاکوانى مەدەنى خۆپیشاندانەکان بانگهێشت بکات، بۆ زانینى بۆچونیان لەبارەى هەموارى دەستور و ئەو داواکارییەى شەقام داوایدەکات لەو بارەیەوە.

.

لیژنەکە بە گرنگى زانیوە بۆچوونى هاوڵاتییان وەربگرێت لەبارەى هەموارى دەستورەوە، لەپێناو گرەنتیکردنى دەنگدانى خەڵک بە هەموارەکە و پەسەندکردنى.

.

کۆتایی مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى بۆ هەموارکردنەوەى دەستور پێکهێنا، بەڵام تا ئێستا لیژنەکە ئەو خاڵانەى دیارینەکردووە کە کار لەسەر هەموارکردنەوەیان دەکات.

.

بڕیارە لیژنەکە لەماوەى چوار مانگدا کارەکانى تەواو بکات، ئەوەش دەبێتە یەکەم هەموارکردنەوەى دەستورى عێراق کە ساڵى 2005 لە راپرسیەکدا لەلایەن زۆرینەى هاوڵاتییانەوە پەسەندکرا.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل