fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لیژنەى مافى مرۆڤ بۆ بەرگرتن بە کۆرۆنا داواى دەرمان رشاندنى زیندانەکان دەکات

16:46 چوار شه‌ممه‌ 18 ئادار 2020
article image

 

ناس کورد-

لیژنەى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و داواى کرد بۆ بەرگرتن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا پڕۆسەى دەرمان رشاندن بۆ زیندانەکان ئەنجام بدرێت.

.

لە راگەیەنەندراوەکەى لیژنەى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى عێراق ئاماژە بەوە کراوە “لیژنەکە لە پەیوەندى بەردەوامدایە لەگەڵ بەڕێوەبەرانى چاکسازییەکان بۆ ئەنجامدانى پڕۆسەى دەرمان ڕشاندن تا بەندکراوەکان لەتوشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەدووربگرن”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە داوا لە هێزە ئەمنییەکان و بەتایبەتى وەزارەتى ناوخۆ کراوە کە بەڕێوەبەرى بنکەکانى پۆلیس رابسپێرن بەشى راگرتن و بەندکردنى بنکەکانیان پرۆسەى دەرمان رشاندنیان بۆ بکرێت دژ بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

.

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەنجامدانى پرۆسەکە و بڕى پابەندبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان بە رێنماییەکانى شانەى قەیرانەکان لە وەزارەتى تەندروستى عێراق تایبەت بە بەرگرتن بە ڤایرۆسەکە.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل