fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێن"

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم: ناتوانرێ وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان رابگیریت

12:05 سێ شه‌ممه‌ 03 ئادار 2020
article image

ناس كورد-

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم رایگه‌یاند”ناتوانرێ وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان رابگیرێت و ته‌نها له‌و شوێنانه‌دا نه‌بێت كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی تیادا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی”.

.

له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند “له‌ڕووی شه‌رعییه‌وه‌ ناتوانن وتاری ڕۆژی هه‌ینی رابگرن”.

.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌ كرد”ده‌توانن وتاری رۆژی هه‌ینی به‌شێوه‌ی كاتی ته‌نها له‌و شوێن و جێگانه‌دا رابگرن كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا بڵاوبوه‌ته‌وه‌”.

.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ رونیكرده‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌ شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێن.

.

جه‌ختیشیان له‌سه‌ر راگرتنی مەولود و پرسە و ئاهەنگەکان و مەراسیمە ئاینیەکان كرده‌وه‌ و له‌ مه‌راسیمی مردووشدا ته‌نها شتنی مردووەکە ئه‌نجام ده‌درێت و پرسەکەی لەسەر گۆڕستان کۆتایی دێت.

.

داواشیان له‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ له‌ وڵاتانی ئێران هاتوونه‌ته‌وه‌ و پشكنینیان ئه‌نجام نه‌داوه‌، بچن پشكنین بكه‌ن و ئه‌و كاره‌شی وه‌ك ئه‌ركێكی شه‌رعی ناوبرد.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل