fbpx
Shadow Shadow

"حه‌وت هه‌زار پرۆژه‌ى وه‌همى و ڕاگیراو له ‌عێراقدا هه‌ن‌"

لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ناس كورد: 200 تریلیۆن دینارى پڕۆژه‌كان به‌هه‌ده‌ر دراوه

23:10 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-‌

په‌رله‌مانتارێكى عێراق بڕه‌ پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى ئاشكرا ده‌كات، كه‌ بۆ دابینكردنى پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى عێراق ته‌رخانكراوه،‌ به‌ڵام به‌هه‌ده‌ر دراوە و پرۆژەکانیش “وەهمین”‌.

,

جاسم خه‌مات، ئه‌ندامى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان له ‌په‌رله‌مانى عێراق تایبەت به ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “به‌پێى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه‌ لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى تۆمارى كردوون، جگه‌ له ‌هه‌رێمى كوردستان له‌ ساڵى 2003ه‌وه‌ نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار پرۆژه‌ى وه‌همى و ڕاگیراو له ‌عێراقدا هه‌ن‌”.

,

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق ڕونیشى كردووه‌ته‌وه،‌ له ‌ساڵى 2016ه‌وه‌ هه‌ندێك له‌و پڕۆژانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ كار و به‌شێكیشیان نه‌ماون و بونه‌ته‌ “وه‌همى” و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نزیكه‌ى 200 تریلیۆن دینار به‌هه‌ده‌ر دراوه‌.

,

خه‌مات داواشى كردووە، به‌دواداچوون بکرێت بۆ پڕۆژه‌ ته‌واو كراوه‌كان و ئه‌وانه‌شى ته‌واو نه‌كراون و پاره‌یان له ‌بودجه‌ى ده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وانه‌ بكرێت كه‌ به‌هۆى ئه‌و پڕۆژانه‌وه‌ تێوه‌گلاون به‌ گه‌نده‌ڵى.

,

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ساڵانه‌ له ‌زۆربه‌ى پارێزگاكانى عێراقدا، به‌تایبه‌تى شارى به‌سره‌ و به‌غدادى پایته‌ختیش ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان به‌هۆى كه‌مى خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات، خه‌ڵكى ناڕازى داوا ده‌كه‌ن خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تایه‌كانیان بۆدابین بكرێت.

 

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل