fbpx
Shadow Shadow

لیوا ڕفێندراوەکەى عێراق ڕزگارکرا

12:08 چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزیرى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، لیوا ڕفێندراوەکەیان لەدەستى ڕفێنەران ڕزگارکردووە.

.

یاسین یاسرى وەزیرى ناوخۆى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (27ى تشرینى دووەمى 2019) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “هێزێکى بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى تاوان، توانیان لیوا یاسر عەبدولجەبار ڕزگاربکەن”.

.

وەزیرى ناوخۆ وردەکاریی چۆنیەتى ڕزگارکردنى ئەو لیوایەى ئاشکرانەکردووە.

.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق، 14ى ئەم مانگە داواى لە ڕفێنەران کرد، ئەو لیوایە ئازاد بکەن، پێش ئەوەى ڕێوشوێنى توند بگرنە بەر.

.

ڕۆژى 12ى ئەم مانگە، لیوا یاسر عەبدولجەبار راگرى پەیمانگاى گەشەپێدانى ئەمنى و ئیداریی لە ناوچەى جادرییەى بەغدا ڕفێنرا.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل