fbpx
Shadow Shadow

 لیندسی گراهام “دۆستە سەرسەختەکەى کورد” کێیە؟

16:18 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس كورد-

گراهام، بە کۆنگرێسمانێکى کورددۆست دادەندرێت، لە پرسی ڕۆژئاواى کوردستانیشدا سوربو لەسەر ئەوەى ئەمریکا پشت لە کورد نەکات و بە ئەندازیارى سزاکانى سەر تورکیا دادەندرێت.

,

لیندسی ئۆلین گراهام، لەدایکبوی ساڵی 1955ە و سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە، لە ساڵی 2003 بوەتە ئەندامی ئەنجومەنی سیناتۆرەکانی ئەمریکا، لەسەر پشکی  ویلایەتی کارۆلاینای باشور.

,

گراهام، پێش ئەوەی ببێت بە ئەندامی ئەنجومەنی سیناتۆرەکان، لەسەر لیستی کۆمارییەکان لەماوەی نێوان ساڵانی 1995 بۆ 2003 ئەندامی پەرلەمانی ئەمریکا بوە.

,

لە ساڵی 2005وە  پۆستی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکاى بە پلەى نایاب وەرگرتوە.

,

گراهام، بە کەسێکی نزیک لە ترەمپ دادەنرێت و یەکێکە لەو کەسانەی کە سەرسەختانە لە کۆنگرێس بە بەردەوامی بەرگری لە ترەمپ کردووە، بەڵام ئەوە تێبینی دەکرێت گراهام زۆر بەتوندی دژ بە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا ڕاوەستایەوە و ڕایگەیاند: “نابێت بهێڵین داگیركاری توركیا هاوپەیمانە كوردەكانمان تێكبشكێنێت”.
,
لیندسی گراهام، لە یەکەم کاردانەوەى لەبەرامبەر لەشکرکێشى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاواى کوردستان، ڕایگەیاند: “بڕوام وایە پشتگیرییەكی بەهێزی نێوان هەریەك لە كۆمارییەكان و دیموكراتەكان هەیە، بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا”.
,
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو پشتگیرییە بۆ سزادانی توركیا بە مەبەستی ئەوەیە ڕێگری بكرێت لەوەى داگیركارییەكانی توركیا هاوپەیمانە كوردە بەنرخەكانمان تێكبشكێنێت، ڕێگەنەدرێت ڕێكخراوی چەكداری داعش سەرلەنوێ ببوژێتەوە”.

,

پاش بەردەوامبوونى هەوڵەکانى تورکیا بۆ داگیرکردنى ڕۆژئاواى کوردستان، گراهام لە تویتێکدا وتى: “ئەو هەڵوێستانەی توركیا تەنها سود بە هەریەك لە ڕوسیا و ئێران و ڕێكخراوی چەكداری داعش دەگەیەنێت، كابوس بۆ ئیسرائیل دروستدەكات”.

,

پاش هەڵوێستەکانى گراهام، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە ڕۆژی یەكشەممە 13ى تشرینی یەکەمى 2019 ڕایگەیاند: “لەگەڵ لێندسی گراهام و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێس و دیموكراتەكانیش گفتوگۆمان كردووە بۆ سزادانی توركیا بەتوندى، لەسەر لەشكركێشییەكانی لە باکور و خۆرهەلاتی سوریا”.

,

گراهام لەبارەى ئێرانیشەوە هەڵوێستى توندە و چەندین جار داواى لە ترەمپ کردووە، بۆردوومانى وێستگە نەوتییەکانى ئێران بکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل