fbpx
Shadow Shadow

لیندسى گراهام: ناوچەیەکى دابڕاو لەنێوان تورکیا و کوردەکان دروستدەکرێت

22:34 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

لیندسى گراهام، سیناتۆرى ئەمریکى رایگەیاند”لەنێوان تورکیا و کوردەکاندا لەباکورى سوریا ناوچەیەکى دابڕاو دروست دەکرێت”.

.

لیندسى گراهام، سیناتۆرى ئەمریکى لە میانەى لێدوانێکى بۆ کەناڵى فۆکس نیوزى ئەمریکى رایگەیاند “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا پێى راگەیاندم پلانەکە بریتییە لە دامەزراندنى ناوچەیەکى دابڕاوى نا سەربازى لەنێوان تورکیا و کوردەکان”.

.

گراهام بە کەناڵە ئەمریکییەکەى وتووە “بەوتەى سەرۆکى ئەمریکا ناوچە دابڕاوەکە هێزى نێودەوڵەتى سەرۆکایەتى دەکات و هێزى ئەمریکى تیادا نابێت”.

.

لێدوانەکەى گراهام لە کاتێکدایە کە دواى ڕێكکه‌وتنى توركیا و ڕوسیا بۆ سنورداركردنى ده‌سه‌ڵاتى كورد له‌ڕۆژئاوا، ترس و نیگه‌رانى له‌لاى چه‌ند وڵاتێك به‌و هۆیه‌وه‌ په‌یدا بووه‌ و هه‌یمه‌نه‌ى ڕوسیا له‌ناوچه‌كه‌ به‌مه‌ترسى ده‌زانرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل