fbpx
Shadow Shadow

لیستێکی نوێی دزەپێکراوی براوەی تۆپی ئاڵتونی بڵاوکرایەوە [وێنە]

16:43 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا لیستێکی نوێی ڕیزبەندی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دزەپێکراو بڵاوکراوەتەوە و تیایدا ڕۆناڵدۆ لە سێ باشترینەکەی یەکەمدا نییە.

.

ئەمڕۆ (یەکشەممە، 1ی کانونی دووەمی 2019)، ڕۆژنامەکانی ئەوروپا لیستێکی ڕیزبەندی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، لیستەکە دزەی پێکراوە.

.

بەگوێرەی لیستەکە، لیۆنێل میسى هێرشبەرى ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە و براوەی خەڵاتەکەیە، هەروەها ڤێرغل ڤان دایکى بەرگریکارى هۆڵەندى و لیڤەرپوڵ پلەى دووەمى بەدەستهێناوە.

.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە لیستەکەدا، محەمەد سەڵاحى هێرشبەرى میسڕى و یانەی لیڤەرپوڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و پێش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى هێرشبەرى پورتوگالى و یانەی یۆڤانتۆس کەوتووە.

.

هاوکات، سادیۆ مانى هێرشبەرى سەنیگالی و یانەی لیڤەرپوڵیش پلەى پێنجەمى  ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

.

خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى، گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی لەڕێگەی دەنگدانی ڕۆژنامەنوسانەوە ساڵانە دەیبەخشێتە باشترین یاریزانى جیهان، پێشتر میسى و ڕۆناڵدۆ پێنج جار خەڵاتەکەیان بەدەستهێناوە و سبەینێ دووشەممەش بە فەرمی براوەی خەڵاتەکە بۆ جیهان ئاشکرا دەبێت.

لیستێکی نوێی دزەپێکراوی براوەی تۆپی ئاڵتونی بڵاوکرایەوە [وێنە]

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل